رەشبوون و ئاوسانی ژێر چاوەكان نیشانەی چییە؟

:: PM:08:58:07/06/2023 ‌

زۆر كەس بەدەست دروستبوونی ناوچە یان خەرمانەیەكی رەش لە ژێر چاوەكانیان یان ئاوسانی ئەو ناوچەیەوە دەناڵێنن، هۆكاری زۆر بۆ ئەو حاڵەتانە هەن لەوانە ماندوویی و رارایی، بەڵام رەنگە نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشی بن، بە گشتی رەنگی ژێر چاو بەهۆی تەنكیی پێست و دەركەوتنی لوولەكانی خوێن یان بەهۆی تۆخی بۆیەی پێستەوە دەگۆڕێت.

چەند هۆكارێك بۆ دروستبوونی ئاوسان یان رەنگی شین و رەشی ژێر چاوەكان هەن لەوانە، گواستنەوەی بۆماوەیی، كە رەنگە لە منداڵییەوە یان لە هەموو ئەندامانی خێزانێك دەربكەوێت، هەروەها كەمخەوی، كە باوترین هۆكارە، بەدخۆراكی، وەك ئەوەی زۆر خواردنی سوێری ژێر چاو دەئاوسێنێت.

تەنكبوونەوەی پێست، كە جگەر لە بۆماوە، چوونە ناو تەمەن وا دەكات بەهۆی كەمبوونی بەرهەمهێنانی كۆلاجین و كەمبوونەوەی چەوری ژێر پێست، پێست تەنك ببێت، وشكهەڵگەڕان، دەبێتە هۆی هەڵبزركانی رەنگی پێست و دەركەوتنی لوولەكانی خوێن، بوونی هەندێك نەخۆشی، هەستیاری و هەوكردنی پێست، كێشە لە رژێنی دەرەقی، نەخۆشی ریشاڵیبوونی جگەر، نەخۆشی گورچیلە و كێشەی دڵ.

بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی ئەو رەنگ و ئاوسانەی ژێر چاو دەتوانی ئەوانە بكەیت، نووستن بەر لە سعات 12ی ئەو و بۆ ماوەی هەشت سعات، دووركەوتنەوە لە دەمارگرژی و رارایی و خۆشەكەتكردن و هەوڵدان بۆ هێوربوونەوە، بەكارهێنانی چاویلكە و دەرمانی دژەخۆر، دووركەوتنەوە لە خواردنی كحول و جگەرەكێشان و ئەنجامدانی وەرزش و بەسەربردنی كات لە شوێنی كراوە، بەكارهێنانی سەرینی تۆزێك بەرز و نەخواردنەوەی ئاوی زۆر بەر لە خەوتن و دووركەوتنەوە لە خواردنی سوێری زۆر.       



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل