پاپا فانگای پێشبینیكار پێشبینیی كاره‌ساتی ئه‌تۆمی ده‌كات

:: AM:09:19:08/06/2023 ‌
وێڕِای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ 25 ساڵه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌یش پێشبینییه‌كانی ژنه‌ نابیناكه‌ "پاپا فانگا" به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. دوا پێشبینیی فانگا كه‌ پێشتر كردوویه‌تی، پێشبنیی كردووه‌ به‌رله‌ ساڵی 2023 كاره‌ساتی ئه‌تۆمی روو بدات.

پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه‌" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، پاپا فانگا كه‌ پیرێژنێكی بولگایی نابینا بووه‌ و له‌ دنیادا به‌ ناودارترین پێشبینیكار هه‌ژمار ده‌كرێت، زیاتر له‌ 25 ساڵه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام چونكه‌ پێشبینییه‌كانی زۆربه‌یان راست ده‌رچوون، بۆیه‌ قسه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ كه‌ دوا پێشبینیی ئه‌و ژنه‌، رووداوی ئه‌تۆمییه‌.

پێگه‌كه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، وه‌ك ده‌گوترێ پێشبینیكاره‌كان ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌كانیان راستیش ده‌ربچن، ده‌بێ به‌ درۆ بخرێنه‌وه‌، به‌ڵام پێشبینییه‌كانی پاپا فانگا له‌ ئاستێكدایه‌، زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان بڕوای پێ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی روودانی پێشبینییه‌كانی ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌ پێشبینییه‌كانیشی روودانی 11ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2001 بوو. 

خه‌ڵكێكی زۆر ژه‌هراوی و تووشی نه‌خۆشی ده‌بن.
پێگه‌كه‌ نووسیویه‌تی، دوا پێشبینیی پاپا فانگا كه‌ پێشتر كردوویه‌تی، كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمیی گه‌وره‌ به‌رله‌ ساڵی 2023 روو ده‌دات. ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ پێشبینییه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌ له‌ ساڵی 2023، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ دووكه‌ڵێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئاسیا دروست ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر ژه‌هراوی و تووشی نه‌خۆشی ده‌بن.

جیاله‌وه‌ پاپا فانگا پیشبینیی كردووه‌ كه‌ هێزێكی گه‌وره‌، چه‌كی بایۆلۆجی به‌كار دێنێ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ناو ده‌چن.

دواتریش پێگه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ نووسیویه‌تی، هه‌موو ئه‌و پێشبینییانه‌ی پاپا فانگا كردوونی، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێسته‌ له‌ناو ساڵی 2023داین و هاوكات جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێت، زۆرن ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشبینیی روودانی ته‌قینه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن كه‌ جارجاره‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د