پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه بووه كه هه‌رێم سه‌قامگیر بێت و ئارام بێت، لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ به‌هێزی هه‌رێم بكه‌ن، كار بكه‌ن له پێناو گه‌یشتن به مافه‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه‌دا كه به‌غدا هه‌وڵی لاوازیی هه‌رێم و په‌رتكردنی ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كجار به‌و به‌رنامه‌یه‌ی پارتی رازی بن بۆ یه‌كڕیزی، به‌غدا ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رز بكات و كار بۆ لێدان له پێگه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌ت بكات.
ناسر یوسف ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچی خولی په‌رله‌مانی هه‌بووه، یان حكوومه‌تی به‌غدا پێكهێنرابێت، پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه و داوای یه‌كڕیزیی له لایه‌نه‌كان كردووه، چونكه پارتی ئه‌وه باش ده‌زانێت كه یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌بوونی لایه‌نه‌كان له به‌غدا، گره‌نتیی ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، یه‌كهه‌ڵوێستی مایه‌ی به‌هێزبوونه، مێژووی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كورد هه‌میشه له یه‌كگرتن و پێكه‌وه‌بوون و یه‌كڕیزی، كاری گه‌وره و گرنگی كردووه و هیچ كاتیش لایه‌نێك نه‌یتوانیوه خۆی به‌سه‌رمان بسه‌پێنێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم به‌هێز بێت، پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكات، كوردستان سه‌قامگیر بێت، رێگریكردن له به‌رنامه و پیلانی دوژمنان بۆ سه‌ر هه‌رێم، كاركردنی به‌رده‌وام و كۆڵنه‌دان له پێناو ئاشتی و یه‌كهه‌ڵوێستی ناوخۆیی. پارتی چه‌ندان جار ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه، دوایین جار سه‌رۆك بارزانی ئاشته‌وایی راگه‌یاند و داوای یه‌كڕیزیی له هه‌مووان كرد له پێناو كوردستانێكی به‌هێز و كاریگه‌ر.
به‌گوته‌ی ناسر یوسف، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه پارتی ده‌یكات بۆ خۆی نییه، پارتی خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كه و چاوه‌ڕوانیی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ میله‌تی كورد، پێویسته حزبه كوردستانییه‌كان كێشه‌كانی خۆیان پێوه‌ست نه‌كه‌ن به كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانه‌وه، هاوڕا بن له‌گه‌ڵ پارتی، پارتی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هیچ كات به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی نه‌ویستووه و گرنگیشی پێ نه‌داوه، پارتی له‌وه ده‌رچووه به‌دوای پۆست و پله بێت.
ناكرێت هه‌مووان كاری تایبه‌ت و حزبیی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام كه بابه‌ته‌كه هاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كه و پاراستنی هه‌رێم، هه‌مووان خۆیانی لێ لابده‌ن
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو چین و توێژ و لایه‌نێكه، ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی هه‌رێم بكرێت، له‌و هه‌رێمه هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ژین به كورد و توركمان و مه‌سیحی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، نموونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش كراوه، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ئازادی كاری خۆیان ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی خۆیان و بانگه‌شه‌ی حزبایه‌تی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی هه‌رێم، كه‌واته ده‌بێت هه‌مووانیش پێكه‌وه یه‌ك بگرن له پێناو به‌هێزی هه‌رێمه‌كه‌مان، خۆ ناكرێت هه‌مووان كاری تایبه‌ت و حزبی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام كه بابه‌ته‌كه هاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كه و پاراستنی هه‌رێم، هه‌مووان خۆیانی لێ لابده‌ن و ته‌نیا لایه‌نێك ئه‌و به‌رپرسیارێتی و ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرێت، پاراستنی هه‌رێم ته‌نیا كاری لایه‌نێك نییه، به‌هێزبوونی هه‌رێمیش ته‌نیا بۆ لایه‌نێك نییه، كه‌واته پێكه‌وه‌كاركردن به‌هێزترمان ده‌كات له چاوی به‌رانبه‌ره‌كانمان.
عه‌لی ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''ئه‌گه‌ر سه‌یری قۆناغه‌كانی رابردوو بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ركاتێك لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ داواكاریی پارتی نه‌بووبن و هه‌ریه‌كه و به ئاوازێك كاری كردبێت، به‌شێوه‌یه‌كی شپرزه و خراپ ئه‌دای كاری خۆیان كردووه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی بچووكه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه و وڵاته زلهێزه‌كان پێوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و وه‌ك وڵاتێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، چه‌ندان جار سه‌رۆكی وڵاتی زلهێز و نوێنه‌ری وڵاته به‌هێزه‌كانی دنیا، هاتوونه‌ته هه‌رێم و داوای دروستكردنی پێوه‌ندی كراوه، ئه‌مه بۆ هه‌رێم گرنگه.''
ئه‌و پێی وایه كاتێك هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و نێوده‌وڵه‌تی به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆچی له‌ناوخۆ ته‌با و یه‌كڕیز نه‌بێت، راستییه‌كه‌ی پارتی ئه‌و هێزه بووه كه به‌رده‌وام مكوڕ بووه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بن و پێكه‌وه بن، ئێسته قۆناغێكی تره، به‌غدا هه‌میشه دژی هه‌رێم بووه و كاری بۆ لاوازكردنی كوردستان كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و جۆره بمێننه‌وه، ته‌نیا پارتی زیان ناكات، سه‌ره‌تا كۆی هاووڵاتییان زیان ده‌كه‌ن، هه‌رێمه‌كه لاواز ده‌بێت، دواتریش حزب و لایه‌نه‌كان زیان ده‌كه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت