لە بەغدا تۆڕێکی مەترسیدار هەڵوەشایەوە کە ژنێک سەرۆکایەتی دەکرد

:: AM:11:58:08/06/2023 ‌
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی بەغدا رای گەیاند، لە بەغدا هەستان بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە کە لە لایەن ژنێک سەرۆکایەتی دەکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی حوزەیران، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی بەغدا، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، "دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی بوونی باندێك بە سەرۆكایەتیی ژنێك، كە منداڵان و ژنان لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەڵاڵی و لەشفرۆشیدا بەكار دەهێنن، تیمێكی هەواڵگریی تایبەتمەند پێكهێنرا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، بە بۆسەیەكی توند، تۆمەتبارەكان ڕاكێشران و بەشێوەیەكی نائاسایی گیران."

منداڵان و ژنان لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەڵاڵی و لەشفرۆشیدا بەكار دەهێنن
ئاماژەی بەوەش كردووە، "كاغەزەكانی لێكۆڵینەوە پێشكەش بە دادوەری لێهاتوو كران، ئەویش بڕیاری دا بەپێی مادەكانی 6/یەكەم و دووەم و شەشەمی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ و قوربانییەكان، بەپێی بڕیاری 234ی ساڵی 2001 بێنە گرتن".


وشە - لاڤین عومەر