سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوێنێ چوارشه‌م كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كانی نزیك له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچانه‌ی كه نه‌وتیان تێدایه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش واشنتن نیازی پاشه‌كشه‌كردن به هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نییه و ئاماده نییه كێڵگه‌كانی نه‌وت جێ بهێڵێت.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان كاروانه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه كه‌لوپه‌لی لۆجستی زۆریشی له‌گه‌ڵ بووه له ده‌روازه‌ی سێمالكاوه هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا واته له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌وتوونه‌ته ڕێ و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیش زیاتر له 25 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و بارهه‌ڵگربوون، گه‌یشتنی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكایش بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له كاتێكدایه كه وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌ریكی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د و به‌رده‌وامیش باس له‌وه ده‌كرێ كه هه‌سه‌ده داوای له ئیماڕات و سعوودیه كردووه، كه نێوه‌ندگیری له نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات و ڕژێمی ئه‌سه‌د بكه‌ن، تا هه‌ردوولا بكه‌ونه دانوستاندن و ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
له دیوێكی تره‌وه‌یش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی توركیا و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ركۆماری توركیا ترس و نیگه‌رانی لای هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده دروستكردووه، پێشبینی ده‌كه‌ن كه ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته نوێكه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێز له ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشێكی تری داگیركاری بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بده‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام گرژی و ناكۆكی له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له سووریا قووڵ ده‌بێته‌وه و هه‌مووان هه‌وڵی خۆ نزیككردنه‌وه له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ڕۆژئاڤای كوردستان ده‌ده‌ن، له‌و سه‌روبه‌نده‌یشدا ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌كات و به ته‌واوی خۆی له‌و ناوچانه قایم و پڕچه‌ك و جێگیر ده‌كات.
ڕه‌هه‌ندێكی تری گرژییه‌كان بریتییه له ناكۆكییه‌كانی نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سنووره‌كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه ئه‌و هۆزانه هان ده‌درێن تا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كێشه دروست بكه‌ن و ببن به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، له ڕۆژانی ڕابردوویش له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری دێرزوور زیاتر له 20 ئه‌ندامی هۆزی ئه‌لبه‌كاره‌ی عه‌ره‌بیان گرت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه تۆمه‌تباركران به ده‌ستهه‌بوون و دانانی بۆسه و له كوشتنی سه‌ركرده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێگه‌ی كاردل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به ده‌سپێشخه‌ری و نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا نه‌وت له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌رده‌هێنرێت و به تانكه‌ر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ و پاره‌كه‌یشی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و په‌یه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ریكایش له 2013ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كۆنتڕۆڵی كێڵگه‌كانی نه‌وت و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتی كردووه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی داهاتی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وتی سووریا و به‌روبوومی كشتوكاڵی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆیه مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د پێوه‌سته به‌وه‌ی كه ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا هه‌ر زوو دركی به گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه و به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی كردووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی یاسای قه‌یسه‌ر زۆرترین سزای به‌سه‌ر سووریا سه‌پاندووه، هه‌ر وڵات و قه‌واره و كۆمپانیایه‌ك مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ سووریا بكات، تووشی قورسترین سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خودی واشنتن نه‌وتی كێڵگه‌كانی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌رده‌هێنێت و یارمه‌تی هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده ده‌دات، تا نه‌وته‌كه هه‌نارده‌ی كوردستان بكرێ و له‌وێ ساغ بكرێته‌وه و داهاته‌كه‌یشی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، تا بتوانن به‌رده‌وامی به ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش بده‌ن و ناوچه‌كه له ئارامی و ئاسایش‌دا بهێڵنه‌وه.
جوشوا لاندیس ئه‌كادیمست و پسپۆری كاروباری سووریا له‌وباره‌وه دووپات له گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت له سووریا ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئاو و نه‌وت و كشتوكاڵی سووریا كه‌وتووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌وه، مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه و زاڵبوونی به‌سه‌ر ناوچه‌كه واته كۆنتڕۆڵكردنی شاده‌ماری ژیان و هه‌ناسه‌ی سووریا، به‌مشێوه‌یش ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌توانێ كاریگه‌ری و فشار له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و ڕژێمی ئه‌سه‌د دروست بكات، تا كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه لای خۆی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی خۆی بێت. هه‌موو هه‌وڵی ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌دیش بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه دوور بخه‌نه‌وه و كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی دیمه‌شقه‌وه.