زانیاری نوێ‌ لەپەرلەمانی عێراقەوە

:: PM:11:53:08/06/2023 ‌
بە ئامادەبوونی 256 پەرلەمانتار، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ كرد و بە بڕیاری محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان بڕیارە ئەمشەو بودجە پەسەند بكرێ‌.

"وشە" لەم هەواڵەدا، چەند زانیارییەكی نوێ‌ لەناو پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكاتەوە و بەپێی زانیارییەكان، لایەنە سیاسییەكان لەسەر تەواوی بودجە رێككەوتنیان كردووە، بەڵام ئەگەر هەر مادەیەك كێشە دروست بكات ئەوە هەڵدەگیرێ‌ بۆ رۆژەكانی داهاتوو.

هەرچەندە لە سەعاتەكانی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دەچێتە پشوو، بەڵام بەگوێرەی قسەی پەرلەمانتاران تا بودجە تێنەپەڕێنرێ‌ بڕیاری ئەو پشووە نادرێ‌.

شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق بە "وشە"ی گوت، پەرلەمان ئەمشەو دەنگ لەسەر مادەكانی ناو بودجە دەدات و ئێستە مادەكان دەخوێنرێتەوە.

روونیشی كردەوە كە ئەوەی هەیە مەترسییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان لادراوە و چاوەڕوان ناكرێ‌ مادەی 13 و 14 هیچ كێشەیەك دروست بكات. 



وشە - وشه‌