بۆچی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لە پەرلەمانی عێراق ماونەتەوە؟

:: AM:12:30:09/06/2023 ‌
نوێنەری لایەنە عەرەبییەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئامادەن، لەكاتێكدا كۆبوونەوەی پەرلەمان ئێستە بەرێوە دەچێت و ژمارەیەك لە مادەكانی ناو بودجە دەنگی لەسەر دراوە. 

سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، هاوكاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، نوێنەری تەواوی لایەنە عەرەبییەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ماونەتەوە و لە نزیكەوە چاودێری كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن.

سەرچاوەكە روونی كردەوە كە جگە لە چاودێری پەسەندكردنی بڕگەكانی بودجە، ئەو ئامادەبوونە جۆرێكە لە دووپاتكردنەوەی رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو مادانەی ناكۆكی لەسەرە. 

مادەی 13 و 14 پێوەندی بە كوردەوە هەیە و لەماوەی چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی زۆری لەسەر كرا، هەرچەندە تا ئێستە روون نییە كە رێككەوتنەكە چۆنە، بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن، رێككەوتن كراوە و بودجە بەناڕەزایی كوردەوە پەسەند ناكرێ‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی رابردوو هێزی سەرەكی بوو بۆ شەڕی بودجە لە بەغدا و ئێستەیش دەیەوێ‌ سازش لەسەر مافەكان نەكات. 



وشە - وشه‌