كەسێكی تر بە تای خوێنبەربوون گیانی لە دەست دا

:: AM:10:07:09/06/2023 ‌
بەڕێوەبەری تەندروستیی كەركووك رای دەگەیانێت، لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كەركووك، كەسێك گیانی لە دەست دا و دوو تووشبووی دیكەش لەژێر چارەسەردانە.

تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێی جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تا ئێستە لە ئاستی دنیادا چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە، مێژووی یەكەمین تۆماركردنی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1931 لە كینیا لە كیشوەری ئەفریقا.

ئەمڕۆ هەینی نۆی حوزەیران، زیاد جبوری بەڕێوەبەری تەندروستی كەركووك رای گەیاند، یەكەمجارە پەتاكە لە كەركووك دەستنیشان دەكرێت و دوو تووشبوو كە یەكێكیان بە سەختی پەتاكەی گرتووە، لەژێر چارەسەردان، لە كاتی ئێستە دا رێككاری بەرچاو و جددییان لەپێناو رێگرییكردن لە بڵاوبونەوەی ئیبۆلا لە كەركووك گرتوەتەبەر و نەخۆشخانەیەكیان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسەكە تەرخان كراوە.

باسی لەوەش كرد، پشكنینی ڤایرۆسەكە بۆ 30 كەس ئەنجامدراوە و سبەی ئەنجامەكانی دەردەچێت و رێككارەكانیش توندتر دەكرێنەوە.

روونی كردەوە، لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كەركووك، كەسێك گیانی لە دەست دا|.

بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكە ماوەیەكی زۆرە لە عێراق و ناوچەكەدا هەیە، یەكەم دەركەوتنیشی لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كە بە فەرمی تۆمار كرابێت.



وشە - رامیار جەواد