دۆلار بە تەواوی شكا

:: AM:11:28:09/06/2023 ‌
دوای پەسەندكردنی مادەی یەكەم لە پڕۆ ژە یاسی بودجە،  كە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 132 هەزار دینار دیاری كراوە، دۆلار بە تەواوی شكا.

نرخی دۆلار لە بازاڕەكان بەهۆی ناسەقامگیریی بازاڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام دوێنێ‌ و ئەمڕۆ نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد، بانكی ناوەندیش لە ماوەی رابردوودا چەندان بڕیاری داوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی نۆی حوزەیران، كەمال عەبدولڕەحمان خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار رووی لە نزمبوونەوە كردووە و بەردەوامیشە، هاوشێوەی دوێنێ‌ دۆلار روو لە لێژییە.

زیاتر گوتی، دوێنێ‌ لە بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بۆ  146 هەزار و 600 دینار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی لە بەیانییەوە روو لە دابەزینە، ئەوەیش پێوەندیی بە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە هەیە كە دەنگدان لەسەر پەسندكردنی بودجە دەدرێ‌.

باسی لەوەش كرد، نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ 145 هەزار 550 دینار دابەزی، پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێ‌.

لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، 100 دۆلار بەرانبەر 132 هەزار دینار دیاری كراوە، بۆیە پێشبینی دەكرێ‌ دوای پەسندكردنی بودجە، راستەوخۆ نرخی دۆلار روو لە دابەزین بكات.



وشە - رامیار جەواد