لە سلێمانی تەقە لە كادیرێكی پەكەكە كرا

:: AM:11:50:09/06/2023 ‌
كەمێك پێش ئێستە لە سلێمانی تەقە لە كادیرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە پەكەكە كرا و بە سەختی بریندار كرا.

ئەمڕۆ هەینی نۆی حوزەیران، میدیاكانی سەر بە پەكەكە بڵاویان كردەوە، لە بەردەم نووسینگەی كرێكارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە ئەندامێكیان كراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا كە تەقەی لێكراوە پەنابەری سیاسیی باكوری كوردستانە و لە ئێستە دا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار.

باس لەوەش دەكرێت ئەو كادیرەی پەكەكە بە سەختی پێكراوە، جارێ‌ ناو و ناونیشانی بڵاو نەكراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد