پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە

:: PM:04:02:09/06/2023 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هیوادارم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بكەن.

ئەمڕۆ هەینی نۆی حوزەیران، مەسروور بارزانی لە تویتێكی لە تویتەر بڵاو كردەوە و دەڵێت، هیوادارم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بكەن.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی بكەن و دژی هەر هەوڵێك بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.

ئەو پەیامەی مەسروور بارزانی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە ئەمڕۆ بودجە دەخرێتە گفتوگۆ و ماجەكانی تایبەت بە كورد پەسەند دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد