ڕێگه‌دان به كار و چالاكییه‌كانی حزبی به‌عس له ئوردن و بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشهاته و ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی زۆری لایه‌نه‌كانی شیعه له عێراق، جێگه‌ی هه‌ڵوێست و پرسیار و گومانی زۆره، ئوردن یه‌كێكه له گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه ناوێت، دوژمنێكی ئه‌مه‌ریكا زیندوو بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی له‌و دیوی ئۆقیانووسه‌وه بۆ ڕووخاندنی ئه‌و حكوومه‌ته گواسته‌وه كه ئه‌و حزبه دامه‌زرێنه‌ری حكوومه‌ت و ڕژێمه‌كه بوو، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌نگاوه‌ی ئوردن بۆنی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كه واشنتن به ته‌واوی له شیعه‌كانی عێراق بێزار بووبێ و هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی نه‌رم و دوور له چه‌ك له عێراق بدات.
سه‌میر داود حه‌نووشی نووسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی به ناونیشانی "ئایا رۆمانۆسكی سه‌ركردایه‌تی كوده‌تایه‌كی نه‌رم له عێراق ده‌كات؟" بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق له ڕێی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌وه، گۆڕانێكی نوێیه له هاوكێشه‌ی سیاسی له عێراق و بووه به واقیعێك، پێشتریش سه‌لیم ئه‌لجبووری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆ دووپاتیان له واقیعیبوونی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه له هاوكێشه‌ی سیاسی عێراق كرده‌وه.
دوای 20 ساڵ له قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس و سزادانی به‌رپرس و كادرانی ئه‌و حزبه و دروستكردنی چه‌ندان لیژنه و ده‌ركردنی یاسا بۆ له‌ناوبردن و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و حزبه، به‌ڵام دواجار له ماوه‌ی ڕابردوو ڕه‌غد سه‌دام حسێن له میدیاكانه‌وه دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و ده‌ست به چالاكی سیاسی ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌به‌ستی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بوو.
په‌یامی ئەمەریكا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵیدا نه‌بن و له خزمه‌تكردنی ئێران به‌رده‌وام بن، ئه‌وە جێگره‌وه‌یان ئاماده‌یه
له ماوه‌ی ڕابردوویش حكوومه‌تی شاهانه‌ی ئوردن مۆڵه‌تی سیاسی و كاركردنی وه‌ك بزاوێكی سیاسی به حزبی به‌عس دا، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی توندی سه‌ركرده و لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی له عێراق لێ كه‌وته‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیه به گوته‌ی به‌شێك له شاره‌زایانی سیاسی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی سوودانی و حزب و قه‌واره‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی ئه‌وه‌یان پێ بگه‌یه‌نێت، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندی سیاسه‌ت و ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌بن و به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌وا جێگره‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده‌یه، تا له ترسی ئه‌و پێشهاته حزبه‌كانی شیعه زیاتر گوێڕایه‌ڵی ئه‌مه‌ریكا بن و له ئێران دوور بكه‌ونه‌وه.
دیوێكی تری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه نوێیه، به واقیعی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، هه‌ر له‌و پێناوه‌یشدا ئه‌مه‌ریكا ئه‌لینا رۆمانۆسكی كرده باڵوێزی خۆی له به‌غدا، چونكه ئه‌و دیپلۆماتكارێكی لێزان و ده‌رچووی ڕاهێنان و خوله به هێزه‌كانی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی"یه و ده‌توانێ ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌یه‌كی له‌مجۆره ببینێت، كه ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ی به‌عسه بۆ عێراق و ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی نه‌رمه له ڕێی حزبی به‌عسه‌وه به‌سه‌ر حزبه‌كانی شیعه و میلیشیاكانی شیعه‌ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران.
واشنتن به ته‌واوی له مامه‌ڵه‌ی سه‌رانی شیعه تووڕه و بێزاره و له 2003ه‌وه هه‌وڵده‌دات كه شیعه‌كان سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بخه‌نه سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه، به‌ڵام قه‌واره‌كانی شیعه هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاو ده‌نێن و خزمه‌تكردنی ئێران و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به گرنگتر له خزمه‌تكردنی ئێران ده‌زانن، به‌م دواییه‌یش سه‌ره‌ڕای چه‌ندان هۆشداری و سزا به‌سه‌ر عێراق، تا كۆتایی به ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، به‌ڵام میلیشیاكان به‌رده‌وامن له‌و پرۆسه‌یه و ئاماده‌یش نین به هیچ جۆرێك ده‌سبه‌رداری ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار بن بۆ ئێران و له سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران به ته‌واوی كارئاسانی بۆ تاران ده‌كات، تا سه‌ركه‌وتوو بێ له وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به گه‌مارۆكان و دژ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به دڵنیاییه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ گه‌وره‌ترین پشتیوانی هه‌رێمی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و جیا له ئێران ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌ریش متمانه‌ی زۆری پێ ده‌ده‌ن، چونكه دوای 20 ساڵ له ڕووخانی ڕژێم، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌ره‌ڕای توندوتیژی و خوێنڕێژی كه ڕژێمی پێشوو دژ به گه‌لانی عێراق ئه‌نجامی داوه، به‌ڵام له ڕووی ئاوه‌دانی و كار و ژیان و بژێوییه‌وه دۆخی زۆرینه‌ی هه‌ره ڕه‌های خه‌ڵكی عێراق له‌وپه‌ڕی باشیدا بووه.