دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەستی پێ كرد

:: PM:06:53:09/06/2023 ‌

دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەنگ لەسەر شەش مادەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق درا، بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی دوای نیوەڕۆ دانیشتنێكی تر بكرێت و دەنگ لەسەر مادەكانیتری پڕۆژەكە بدرێت، سەرەڕای بەردەوامیی ناكۆكییەكان پەرلەمان دانیشتنی خۆی دەست پێ كرد.

وەك میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، پەرلەمانی عێراق دەستی بە دانیشتنەكانی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە كردەوە و زەنگی ئاگەداركردنەوەی ئەندامانی بۆ ئامادەبوون لە هۆڵی پەرلەمان لێدا، بەپێی سەرچاوەكان 180 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكە بوونە و رێژەی یاسایی بۆ سازكردنی دانیشتنەكە فەراهەم بووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل