له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره و پشكى سلێمانى به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌سه‌رى كراوه وه‌ك خۆى ره‌وانه‌ى كردووه، به‌ڵام له خزمه‌ت سنووره‌كه خه‌رج نه‌كراوه و یه‌كێتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاری هێناوه، ئێستەش ئه‌و بڕگه‌ى له بودجه دانراوه بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى خۆیه‌تى نه‌ك خزمه‌تكردنى سلێمانى و خه‌مخۆرى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى.
به ڕاى شاره‌زایان و چاودێران، ئه‌و بڕگه‌ى له پرۆژه یاساى بودجه دانراوه له باره‌ى مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى به‌غدا له‌گه‌ڵ سلێمانى و جیاكردنه‌وه‌ى له هه‌رێم، یه‌كێتى له‌و بڕگه‌یه دوو ئامانجى هه‌یه، ناردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى نه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تگرن و گرنگیدان به سنووره‌كه، هه‌روه‌ها لاوازكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم.
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنى میله‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانى له هه‌رێمى كوردستان زیانى گه‌وره‌ى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره په‌سه‌ند بكرێت قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، قه‌واره‌كه‌مان سیاسییه و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنى به نه‌رێنى به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌شكێته‌وه.
ئەوەیشی خستە ڕوو، هیچ گرفتێك له پێدانى پاره به سلێمانى نییه، پێشتریش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشكى سلێمانى مانگانه وه‌ك خۆى ناردووه، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه له %43 بۆ پارێزگاى سلێمانییه، ئه‌و پاره‌یه مانگانه وه‌ك خۆى رۆیشتووه بۆ سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى سنووره‌كه‌ى پێ بكرێت، گرفت له خه‌رجكردنى پاره و ناردنى پاره و پرۆژه نییه، ئه‌گه‌ر پاره بڕوات و خزمه‌تى سنووره‌كه‌ى پێ نه‌كرێت وه‌ك یه‌ك وایه، هه‌رێم بینێرێت و به‌غدا بینێرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه خه‌رج نه‌كرێت هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌تى سلێمانى و خه‌ڵك نه‌بێت با هه‌ر بنێدرێت.
لایخۆیەوە سۆران هادى چاودێرى سیاسى بۆ "وشه" گوتی، پێم وایه شتێك نییه به‌ناوى خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى سلێمانى له‌و بڕگه‌ى دانراوه، یه‌كێتى داهاتى سلێمانى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی بووه، خۆى ده‌سه‌ڵاتداربووه، چه‌ندان جار گرفت دروستبووه و به گوته‌ى وه‌زیرى دارایی ئه‌و پاره‌یه نه‌چووه‌ته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ى گشتى حكوومه‌ت، به تریلیۆن دینار كورتهێنان هه‌بووه، ئه‌ى ئه‌و پاره‌یه چى لێ هات و بۆ كوێ رۆشت، ره‌نگه بابه‌تێكى تر ئه‌وه بێت كه ئه‌و پاره‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت یه‌كێتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارى بهێنێت ئه‌گه‌رنا شتێك نییه به‌ناوى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر خزمه‌تى خه‌ڵك بكرێت، ئه‌وه حكوومه‌ت ده‌یكات نه‌ك حزب.
وشه/ تایبه‌ت