ئەندامەكەی پەكەكە كە لە سلێمانی بریندار كرابوو گیانی لە دەست دا

:: AM:09:24:10/06/2023 ‌
حوسێن ئارسان ئەندامی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا كە باس لەوە دەكرێت كاری لەگەڵ پەكەكە كردووە، دوای ئەوەی بەیانیی دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقەی لێ كرا و سێ فیشەكی بەركەوت، پاش مانەوەی بۆ ماوەی 17 سەعات لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

بەیانیی دوێنێ سەعات 10 و نیو، هێرشێكی چەكداری لە بەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، ئەنجام درا و هەوڵی كوشتنی ئەندامێكی ڕێكخراوەكە درا.

ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا كە تەقەی لێ كرا، پەنابەری سیاسیی باكوری كوردستان بوو، ساڵانێكە لە شاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حوسێن ئاراسانە و خەڵكی ئیزمیرە.

تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنج ئەندامی پەكەكە لە سنووری سلێمانی كوژراون.
ئاسایش و دەزگا تەناهییەكانی شاری سلێمانی، تا ئێستە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی بكوژەكەیەوە نەدركاندووە.

ئەمە یەكەم هەوڵی تیرۆری سیاسیی نییە لە سلێمانی، بەڵكو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمە شەشەم هەوڵی كوشتنە، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنج  ئەندامی پەكەكە لە سنووری سلێمانی كوژراون.

لە هەفتەی رابردوودا پەكەكە كوژرانی فەرماندەیەكی لە ناوچە سنوورییەكانی سلێمانی راگەیاند، بەرپرسانی پەكەكە لە ماوەی رابردوودا دووپاتیان لەوە كردەوە كە سنووری سلێمانی ئێستە بۆ ئەندامەكانی جێی گومانە كە چاودێریی فەرماندە و بەرپرسەكانی دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد