تەقینەوە لە كارگەیەكی كیمیایی توركیا ڕووی دا

:: AM:11:27:10/06/2023 ‌
لە شارەدێی ئیلماداغی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا، تەقینەوە لە كارگەیەكی كیمیایی ڕووی دا، بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەن.

ئەمڕۆ شەموو 10 حوزەیران، ماڵپەڕی "تەرێتە هەبەر" بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی كارگەیەكی مووشەكی لە ئەنكەرەی پایتەخت، پێنج كەس كە كرێكارن، گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی خستە ڕوو، تەقینەوەكە لە كارگەی (باروتسان) بۆ دروستكردنی مووشەك و تەقەمەنی، لە جەرگەی ئەنكەرە كە سەربە كۆمپانیای MKE ی توركییە ڕووی داوە، بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەن. ڕووداوەكە وەك ڕووداوێك مامەڵەی لەگەڵ كراوە نەك وەك كردەوەیەكی تیرۆریستی.

تیمەكانی فریاگوزاری و ئەمبۆلانس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەقینەوەكە بووەتە هۆی زیانی گیانی و مادی.


وشە - لاڤین عومەر