90 كورد لە بەلەمێكدا گیریان خواردووە و مەترسییان لەسەرە

:: PM:12:03:10/06/2023 ‌
لە بەیانیی ئەمڕۆوە 90 كۆچبەری كورد لە بەلەمێكدان، لە ئاوەكانی یۆنان گیریان خواردووە و مەترسی لەسەریان هەیە، داوای بەهاناوەچوونی بەپەلە دەكەن.

سێ‌ ڕۆژ پێش ئێستە بەلەمێك لە كەنارە ئاوییەك، بە ناردنی ژمارەیەك هاووڵاتی بۆ ئەوروپا كەوتە رێ‌ كە كارێكی قاچاخ و نایاساییە، بەڵام سەرنشینانی بەلەمەكە ڕێیان لێ‌ تێكچووە و بەمەلەكەشیان پەكی كەوتووە و ئێستە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی حوزەیران، دەشتی كامیل چالاكی كورد لە ئەوروپا، بە "وشە"ـی راگەیاند، سێ‌ ڕۆژ پێش ئێستە بەلەمێكی كۆچبەران بەرەو ئەوروپا كەوتووەتە ڕێ‌، زۆرینەی كۆچبەری كورد كە خەڵكی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەن، لە ئاوەكانی یۆنان گیریان خواردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

لە ئاوەكانی یۆنان گیریان خواردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
زیاتر گوتی، بەلەمەكە لە نزیكی دوورگەی كریتی یۆنان كێشەی بۆ دروست بووە و داوای بەهاناوەچوون دەكات، هەروەها بەپێی زانیارییەكان نزیكەی 90 كۆچبەری كورد كە زۆرینەیان خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجەن، لەناو بەلەمەكەدان و داوا دەكەن پۆلیس بە هانایەوە بچێت، ئێمەش پۆلیسی دەریاوانی یۆنانمان ئاگادار كردووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، بەلەمەكە ماوەی سێ رۆژە لە توركیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كەوتووەتە ڕێ، بەڵام بەهۆی تێكچوونیەوە مەترسیی نوقمبوونی لەسەرە، بەشێكیش لە سەرنشینەكان ژن و منداڵن.

بوونە قوربانیی فێڵی قاچاخچییەكان بەردەوامە، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی، بەشێكیان تا ئێستە تەرمەكانیشیان نەدۆزراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد