هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر راگەیەنرا

:: PM:12:28:10/06/2023 ‌
دوای چوونی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی گەڕەكی پێنجی حەسارۆكان، توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن، هۆكارەكەشی فیتپەمپی ئۆتۆمبێل بوو و بەهۆیەوە دوو دوكان بە تەواوی سووتان.

بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لەسەر شەقامی كۆرنیش بەشی پێنجی حەسارۆكان كەوتەوە، دواتر ئاگرەكە پەرەی سەند و چەند تیمێكی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

بەهۆی شۆرتكردنەوە ئاگر دەكەوێتەوە و ئەو رووداوەی لێ كەوتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی حوزەیران، سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێ‌.

زیاتر گوتی، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت هۆكاری ئاگرەكە، بۆ ئەوە گەڕایەوە لە یەكێك لە دوكانەكان فیتپەمپی ئۆتۆمبێل دەگۆڕن، بەڵام بەهۆی شۆرتكردنەوە ئاگر دەكەوێتەوە و ئەو رووداوەی لێ كەوتەوە.

باسی لەوەش كرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەبێ‌ زیانی گیانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد، دوو دوكان بەهۆی ئەو ئاگرەوە بەتەواوی سووتان.

بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە، لەسەر شەقامی كۆرنیشی هەولێر بەشی پێنجی حەسارۆكان كەوتەوە، كە زیانێكی زۆری دروست كرد و بۆ ماوەیەكیش شەقامەكە داخرا.




وشە - رامیار جەواد