ئینتیفاز قەنبەر: هەندێك كورد هەن دەتوانین بە خیانەتكار وەسفیان بكەین

:: PM:12:39:10/06/2023 ‌
ئینتیفاز قەنبەر سەرۆكی پارتی ئایندەی دەستووری عێراق دەڵێ، هەندێك كورد هەن دەتوانین بە خیانەتكار وەسفیان بكەین، بەو پێیەی هاوكاریی لایەنەكانی بەغدا دەكەن و كار بۆ بەرژەوەندییەكانیان دەكەن لە بەغدا، لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گەلی كوردستان.

ئەمڕۆ 10 حوزەیران، ئینتیفاز قەنبەر سەرۆكی پارتی ئایندەی دەستوری عێراق، لە لێدوانێكدا بە "وشە"ی راگەیاند، "پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەندە باش نییە كە باسی دەكەن، چونكە ڕق و كینەیەكی بۆماوەیی لە گەلی كورد هەیە، بووەتە ڕەگەزێك لە نێوان لایەنە شیعەكان و شۆڤینی و میلیشیاكان بۆ زیانگەیاندن بە گەلی كورد، بۆ بڕینی بژێوی ژیانیان، بڕینی مووچەكانیان، تا واز لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بهێنن، دەزانن هەناردەكردنی نەوت لە كوردستانەوە مافێكی دەستووری تەواوە و لە دەستووری عێراقدا ئامادەیە، منیش بەشداریم كرد لە نووسینی ئەم دەستوورە".

سەرۆكی ئەو پارتە ئاماژەی دا، ڕاگرتنی هەناردەكردنەكە نادەستوورییە و نادادپەروەرییە بەرانبەر بە گەلی كورد. بەداخەوە هەندێك كورد هەن دەتوانین بە خیانەتكار وەسفیان بكەین، بەو پێیەی هاوكاریی لایەنەكانی بەغدا دەكەن و كار بۆ بەرژەوەندییەكانیان دەكەن لە بەغدا، لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گەلی كوردستان. كێشەی پێوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر ئەوەیە كە دەبێت 100% لەسەر بنەمای دەستوور بێت.

زیاتر دەڵێ، دەستوورەكە بەجۆرێك نووسراوە كە عێراق فیدراڵی بێت، چونكە عێراقێكی نافیدراڵی و ناوەندگەرایی، لە ساڵی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٢١ تا ٢٠٠٣ بۆ پێكەوەبەستن شكستی هێنا، یان سێ پارێزگا دەتوانن یەكبگرن و هەرێمێكی فیدراڵی پێكبهێنن، بۆیە من پێموایە دەبێت پێوەندییەكە بگۆڕێت، منیش لایەنگری گۆڕانكاریم لە پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و هەرێمی كوردستانیش فیدراڵی نییە، بەڵكو كۆنفیدراڵییە.

منی لایەنگری گۆڕانكاریم لە پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و هەرێمی كوردستانیش فیدراڵی نییە، بەڵكو كۆنفیدراڵییە.
ئەوەشی گوت كە ئەو خەڵكی واشنتنە. ئەو چەكانەی كە ئەمەریكا لە ڕێی بەغداوە بۆ سوپای پێشمەرگە دەنێرێت، ناگاتە دەستیان و لە دەستی بەغدادایە و دەكەوێتە دەستی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران، ئەوانە چەكی ئەمەریكین، ئێمە لە واشنتن كار دەكەین بە ئاراستەكردنی ئەو چەكانە و دابینكردنی بۆ پێشمەرگەی كورد ڕاستەوخۆ و بەبێ ئەوەی بچێتە بەغدا. ئەمە پوختەیەكە لەو شتانەی كە ویستم بیڵێم لەبارەی پێوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر



وشە - لاڤین عومەر