به‌ئامانجی پردی پێوه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی كولتووره‌كان، ناساندنی ھونه‌ری شانۆیی كوردی، یه‌كه‌مین دیمانه‌ی شانۆی كوردیی دیاسپۆرا له ژێر دروشمی "بیره‌وه‌ی، گێڕانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان" بۆ شانۆ، له ڕۆژانی 16، 17، 18ی ئه‌م مانگه، به ناونیشانی: Theaterverin Teutschenthal Maerkertraase 30A 06179Teutschenthal ، له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژنامه‌نووس ره‌وه‌ند جواد له ئه‌ڵمانیاوه بۆ "وشه" گوتی، دیمانه‌كه وه‌ك ده‌ستپێك و ھه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ زیاتر ناساندن و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی كولتووره جیاوازه‌كان و چێژبینین له ھونه‌ری شانۆیی. بۆیه له‌باره‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه كاروان عه‌لی مه‌جول وه‌ك سه‌رۆكی دیمانه‌كه گوتوویه‌تی، شانۆ ئه‌و ھونه‌ره زیندووه‌یه كه ھه‌موومان كۆ ده‌كاته‌وه، بۆیه ئێمه‌ی گرووپی هونه‌ریی كابارێتی كوردی، یه‌كه‌م ھه‌نگاومان به‌ره‌و ڕێكخستنی یه‌كه‌مین دیمانه‌ی شانۆیی نا .
ئه‌وه‌شی گوتووه، خۆشحاڵم كه ده‌بینه مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند شانۆكارێكی به ئه‌زموون كه سه‌رده‌مانێك ئێمه‌یان فێری خۆشویستنی شانۆ ده‌كرد. با ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه بكه‌ینه دیمانه‌ی جوانی و ئازادی و په‌یامی مه‌زنی شانۆ. ھیواخوازیشم كه ئه‌م دیمانه‌یه بكه‌ینه نه‌ریتێكی ساڵانه.
ڕۆژی یه‌كه‌م 16ی مانگ ده‌ستپێكی دیمانه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: یه‌كه‌م پێشانگه‌ی نیگاركێشی له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند شیلان ڕه‌شید، چه‌ند پارچه موزیكێكی كوردی له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندان فارووق میرزا سدیق. پاشان وته‌ی سه‌رۆكی دیمانه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند كاروانی عه‌لی مه‌جۆله‌وه. پاشان وتاری گرووپی كابارێی كوردی كه ڕێكخه‌ری دیمانه‌كه‌یه، له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند ڕزگار مونزیره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، پاشان دوو به‌رھه‌می شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن. ئه‌وانیش بریتین له مۆنۆدرامای (فرمێسك له چاوی رۆژگاردا). نووسینی مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و دراماتورگی ده‌هه‌ب باولۆس و وه‌رگێڕانی بۆ زمانی ئه‌ڵمانی د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی و ئاماده‌كردن و نواندنی ھونه‌رمه‌ند فرمێسك مسته‌فا. ئه‌م نمایشه له سه‌عات 19:00ی ئێواره به‌زمانی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش ده‌كرێت. نمایشی دووه‌م كه به‌رھه‌می گرووپی كابارێی كوردییه به‌ناوی (لایكچی)، نووسین و ده‌رهێنانی ھونه‌رمه‌ند ڕزگار مونزیره و نواندنی ھه‌ریه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان ھیوا عه‌ونی و فارووق میرزا سدیقه. به‌رھه‌مه‌كه كۆمیدییه و له سه‌عات 20:45ی شه‌و به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م كاره‌ش به‌رھه‌می تیپی هاوڕێیانی گه‌زیزه‌یه و له سه‌عات 19:00 به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
ڕۆژی دووه‌می دیمانه‌كه 17ی مانگ كه پێكھاتووه له دوو به‌رھه‌می شانۆیی، یه‌كه‌میان شانۆی "ڕێحانه"یه له نووسین و ده‌رهێنانی ھونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر، نواندنی ھه‌ریه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان بێگه‌رد ئه‌حمه‌د و بڕیار ڕه‌شید و فرمێسك مسته‌فا. ئه‌م كاره‌ش به‌رھه‌می تیپی هاوڕێیانی گه‌زیزه‌یه و له سه‌عات 19:00 به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت. به‌رھه‌می دووه‌میش به‌رھه‌مێكی لابوری شانۆی لالشه له نه‌مسا. بریتییه له پیرفۆرمانسێكی ڤیدیۆیی به‌ناوی (یاده‌وه‌ری)، كۆنسێپت و كامێرا و ده‌نگ و میلۆدی و ئاماده‌كاری ڤیدیۆیی و پیرفۆرمهر ھونه‌رمه‌ند د. نیگار حه‌سیب قهرهداخییه، له سه‌عات 21:00 شه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی سێیه‌می دیمانه‌كه 18ی مانگ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، یه‌كه‌میان سیمینارێك بۆ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر میرزا مه‌تین له ژێر ناونیشانی (جووڵه شانۆییه‌كانی باكوری كوردستان له نێوان لاساییكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌دا). رێكخه‌ری سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن شانۆ مهتۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت. پاشان تیپی نواندنی سلێمانی، مۆنۆدرامای (ژنێكی ته‌نیا) له نووسینی فرانكۆڕاماو داریۆفۆ و وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی فازڵ قه‌ساب. له نواندنی ھونه‌رمه‌ند نه‌شمیل غه‌ریب له سه‌عات 18:00ی ئێواره به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
جێی باسه له سه‌عات 20:00 ی شه‌و، وتاری كۆتایی دیمانه‌كه له‌لایه‌ن كاروان عه‌لی مه‌جۆله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. جێی باسه له دوای ھه‌ر نمایشێك له نمایشه‌كانی ئه‌م دیمانه‌یه، گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند بورهان قه‌ره‌داخییه‌وه بۆ ھونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران ڕێك ده‌خرێت.