ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ترسی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن، وا ده‌كات په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ببات به تێكدانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
جارێكی تر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غداوه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌دات و ده‌یه‌وێ له‌ڕێی بودجه‌وه، كوردستان پارچه پارچه بكات و قه‌واره‌كه‌یش لاواز بكات، به‌ڵام وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات، ته‌نیا ترسه له هه‌ڵبژاردن.
ترسی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه
ئێسته هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌چن كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، یه‌كێتیش هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێكی نه‌خوازراو دروست بكات و نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزه‌یران، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كرده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌رجۆرێك بێت هه‌ڵبژاردن له كوردستان نه‌كرێ.
دووپاتی كرده‌وه كه ترسی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه، بۆیه به‌رده‌وام كێشه دروست ده‌كات و لاریشی نییه كوردستان تێكبدات له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بەهه‌ر جۆرێك بێت هه‌ڵبژاردنی كوردستان له نزیكترین واده ئه‌نجام ده‌درێ، بۆیه یه‌كێتی ناتوانێ رێ له مافی خه‌ڵك بگرێ له پێناو ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه‌تی كه ده‌نگ و كورسی نه‌مێنێ.