راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له پلانیدایه به‌مزووانه، پێوه‌ندی به سه‌رۆكی رووسیا بكات و داوای لێ بكات له‌باره‌ی پرسی ئۆكراینا، بواری دیپلۆماسی هه‌ڵبژێرێت، هاوكات هێزه‌كانی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی ئه‌ڵمانی له نۆرمبرگ ئاشكرای كردووه، ئه‌و ساڵی رابردوو له‌ڕێ ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا كردووه، ئێسته‌یش له پلانیدایه دووباره قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكاته‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكراینا.
شۆڵتس بۆ رۆژنامه‌ی Kölner Stadt-Anzeiger ئه‌ڵمانی گوتوویه‌تی، ساڵی رابردوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین كردووه و پێی گوتووه، له بری به‌رده‌وامیی به جه‌نگ، باشتره رێی دیپلۆماسی هه‌ڵبژێرێت، ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه له ده‌رفه‌تێكدا پێوه‌ندیی پێوه ده‌كات و هه‌مان داوای لێ ده‌كات، ره‌نگه ئه‌و پێوه‌ندییه به‌مزووانه بێت.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌ی پێشتریش راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی، مۆسكۆ كرانه‌وه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆ پێوه ده‌بینرێت كه پێی وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵاتدایه. مۆسكۆ كرانه‌وه‌ی بۆ گفتوگۆ پێوه دیاره، به‌ڵام پوتین وریایی له هێڵی سووری رۆژئاوا داوه كه پێڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌ڵمانیا یه‌ك له‌و وڵاتانه گه‌ورانه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كات و له مانگی مایۆی رابردوودا، به‌بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن یۆرۆ، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ ئۆكراینا ناردووه، له ناویاندا 30 تانكی جۆری "لیۆبارد".