دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌یش دوای چه‌ندان كۆبوونه‌وه و چاره‌سه‌ربوونی زۆر له كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی پێوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووباره دانیشتن بۆ ماده‌ی 14 ده‌كرێت و بڕیاره سه‌عات پێنجی ئێواره ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مڕۆ 10 حوزه‌یران، د.ڤیان سه‌بری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه" ی گوت، ئه‌و خاڵه ناكۆكییه‌كه ته‌نیا پێشنیارێكیان له‌سه‌ر كردووه له خاڵی یه‌كه‌م تا خاڵی حه‌وته‌وم، باسی ئه‌و ناكۆكییانه ده‌كات له نێوان حكوومه‌تی عێراقی و حكوومه‌تی هه‌رێم، له بوونی هه‌ر ناكۆكییه‌ك، لیژنه پێك ده‌هێنرێت به ماوه‌ی 30 رۆژ به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوولادا، وه‌ك راسپارده‌یه‌ك ده‌یداته ده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵی تا بڕیارێكی گونجاو ده‌رده‌كات، ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه نه‌كردووه، پێویسته ده‌قه‌كه وابێت له كاتی هه‌ر ناكۆكییهكدا بێت له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم، پێویسته پابه‌ند بن به خاڵی (ئهلف و با) له ماده‌ی 14 یه‌كه‌م خاڵی وه‌ستانی شایسته‌كانی هه‌رێمه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به ماوه‌ی 15 رۆژ، ئه‌م ناكۆكییه له‌سه‌ر ئه‌م ماده‌یه، وایكرد هه‌موو شتێك دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، پێویسته جارێكی تر دانیشتنی بۆ بكرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، نابێت ناكۆكی هه‌بێت و به‌ماوه‌ی 15 رۆژ شایسته‌كانی هه‌رێم رابگیرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماده‌ی 12 باسی پشكی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق ده‌كات كه رێژه‌كه‌ی 12.67%یه، پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم ده‌كاته 18 ترلیۆن و 310 ملیار دینار كه مانگانه ده‌كاته ترلیۆنێك و 526 ملیار دینار.