كابینه‌ی نۆ رۆڵی حكوومه‌تی خه‌مخۆری بینیوه و به به‌رده‌وامی بڕیاری گرنگ و كاریگه‌ریی بۆ هاووڵاتییان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌ركردووه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ند جارێك بڕیاری لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با و ئاوی بۆ هاووڵاتییان ده‌ركردووه كه رێژه‌كه‌ی 15% بووه بۆ هه‌ردوو كه‌رتی كاره‌با و ئاو، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی سوودمه‌ند بوون، ئێسته‌یش چه‌ند رۆژێكه ئه‌و بڕیاره بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژ كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵك ده‌توانن سوودمه‌ند بن.
بڕیارێكی تری كابینه‌ی نۆیه‌م كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییان لێی سوودمه‌ند ده‌بن، بریتییه له راگرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كان كه قورسایی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست كردبوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاسبكارن و قه‌رزی هاوسه‌رگیرییان له‌سه‌ر بوو، داوایان لێ كرابوو تا مانگی ئه‌یلوول به‌شێكی قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی راگرت، هاووڵاتییانیش ده‌ڵێن، حكوومه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانیان سووك كردووه و له‌و دۆخه رزگاری كردوون كه به‌هۆی دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان و قورسایی له‌سه‌ریان دروست ده‌كرد.
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید كاسبكارێكه و به "وشه"ی راگه‌یاند، ''له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له گه‌نجینه‌وه ئاگادار كرامه‌وه، له‌لایه‌ن كه‌فیله‌كه‌مه‌وه ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه‌ی هاوسه‌رگیری كه بڕه‌كه‌ی چوار ملیۆن و 600 هه‌زاره، به دوو قیست بیده‌مه‌وه و قیستی یه‌كه‌می سێ ملیۆن و 600 هه‌زار تا پێش یه‌كی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌مه‌وه له كه‌فیله‌كه‌می ده‌بڕن و كه‌فیله‌كه‌شم زووزوو ئاگاداری ده‌كردمه‌وه، راستییه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه زۆر بوو بۆ من و هاوشێوه‌كانی من كه مووچه‌ی مانگانه‌م 500 هه‌زاره و كرێچیم.''
ئه‌و ده‌ڵێ، نه‌یده‌زانی چۆن ئه‌و پاره‌یه په‌یدا بكات، له‌لایه‌كی تریش گرفت بۆ كه‌فیله‌كه‌ی دروست ده‌بوو، بۆیه‌ش تا یه‌كی ئه‌یلوول چاوه‌ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ له دوێنێوه بڕیارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی بینی كه باس له راگرتنی كرا، ئه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو كه كردی و به‌ڕاستی خه‌مخۆری خه‌ڵكه، به‌راستی قورساییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی زۆر كه‌س لابرد، ئه‌مه كارێكی گرنگ بوو، ده‌كرێ بۆ داهاتوو به‌هه‌مانشێوه‌ی سیستمی پێشوو شه‌ش مانگ جارێك 180 هه‌زار دینار له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت و خه‌ڵك قورسایی له‌سه‌ر دروست نابێت و ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه.
ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رووی یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دینار پاره‌ی كاره‌بایان لایه
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رووی یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دینار پاره‌ی كاره‌بایان لایه، ئه‌وه بڕێكی زۆره و هاووڵاتییان و هاوبه‌شه بازرگانی و كشتوكاڵییه‌كان ئه‌و قه‌رزه ناگه‌ڕێننه‌وه، به‌هۆیه‌وه بارگرانی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌با دروست بووه و به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه سه‌رووی 300 ملیار دیناره، له سنووری پارێزگای سلێمانییه.
كاروان عه‌لی بڕێكی زۆر پاره‌ی كاره‌با قه‌رزداره، دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قه‌رزی كاره‌با، سه‌ردانی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌بای كردووه و قه‌رزه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه‌یه لێخۆش‌بوونیان بۆ كردووه كه بۆ هه‌ر 100 هه‌زار دینار 15 هه‌زار دینار لێخۆشبوونه، كۆی قه‌رزه‌كه‌ی سه‌ری نزیكه‌ی ملیۆنێك بووه و زیاتر له 130 هه‌زار دینار لێخۆش‌بوونیان بۆ كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیارانه خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌كرد و سوودی زۆری ده‌بێت و به‌شێك له قورسایی سه‌رشانیان كه‌م ده‌بێته‌وه و داهاتێكی زۆر باشیش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی بڕیاری باشه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی، حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات و گرنگی پێ ده‌دات له پێناو ئاسانكاری زیاتر.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كان و هه‌ر قه‌رزێكی تر كه له‌سه‌ر هاووڵاتییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه، له‌م كاته‌دا هاووڵاتییان پێویستیان به‌وه‌یه كارئاسانییان بۆ بكرێت، نه‌ك قورسایی دروست بكرێت له سه‌رشانیان، لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی ئاو و كاره‌با زۆر گرنگ بوو، چونكه خه‌ڵك پاره‌ی لابوو، ئێسته به‌و بڕیاره ده‌توانن به‌شێك له‌و پاره‌یه نه‌ده‌ن و بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و شوێنێكی تر ده‌گرێت بۆیان، راگرتنی قه‌رزه‌كانی تریش پێویست بوو، چونكه ده‌بێت به جۆرێك وه‌ربگیرێنه‌وه نه‌بێته قورسایی بۆ سه‌ر شانی هاووڵاتییان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی