له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، زۆر له هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان به‌دوای ئه‌وه‌وه بوون كه هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم سنووردار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چووه‌ته سه‌ر و كورد به‌رده‌وام له به‌هێزیدا بووه و پێگه‌ی به‌هێزتر بووه، ئه‌مجاره به هاوكاریی لایه‌نێكی كوردستانی ئه‌وه‌یان كرد كه چه‌ندان ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
نه‌جوا كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مان عێراق له فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ هۆكارێك نییه به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت، پابه‌ندی یاسای بودجه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش نابێت كه كراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌ت.
ئه‌و پێی وایه ویستی به‌غدا به‌و جۆره‌یه و نایه‌وێ وه‌ك هاووڵاتییه‌كی عێراقی سه‌یری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكات و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌رچاوڕوونی نییه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كورد رێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام به‌غدا پێوه‌ی پابه‌ند نابێت و جێبه‌جێی ناكات، ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات.
هاوكات كاوه ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ته‌نیا بۆ شارێك خه‌بات ده‌كات و بۆ شارێك دروست بووه، پێویست ناكات باس له مافی چاره‌ی خۆنووسین بكات، ئه‌گه‌ر دروشمه‌كه دووڕوویی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و حزبهكهشدایه، ئه‌وه بابه‌تێكی تره، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان پارچه‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ددانپێدانراوه له ده‌ستووردا، له ساڵی 2014ه‌وه هه‌رێم تووشی بڕینی مووچه و بودجه بووه له‌لایه‌ن به‌غداوه، كێشه‌ی ئابووری و ته‌ناهی هه‌یه، بابه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی گوایه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه، راست نییه و ده‌كرێ ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه له سنووری سلێمانی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی باش كۆ بكرێته‌وه و دزی تێدا نه‌كرێت و چه‌ته‌یی و مافیاگه‌رایی تێدا نه‌بێت، به‌شی زۆر شت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان راست ناكه‌ن.
خه‌ڵك پرسیار له یه‌كێتی بكات، وابه‌سته‌بوون به عێراق و عێراقچێتی واتای چی، له كاتێكدا عێراق خۆی پشتی پێ نابه‌سترێ
''ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردوویه‌تی سه‌ر ناگرێت، خه‌ڵكی كوردستان یهكپارچهن، راسته گرفت هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانن كۆ ببنه‌وه و رێكبكه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك پرسیار له یه‌كێتی بكات، وابه‌سته‌بوون به عێراق و عێراقچێتی واتای چی، له كاتێكدا عێراق خۆی پشتی پێ نابه‌سترێ، پڕ له هێز و دۆخی خراپ و نه‌بوونی سه‌روه‌رییه، ئایا عێراق ئه‌و عێراقه‌یه سلێمانی گرنگی پێ ده‌دات، یه‌كێتی خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك و خاك و نه‌ته‌وه و نیشتمانی بۆ مووچه و پاره گۆڕیوه، ده‌ستبردن بۆ بابه‌تێكی وا هێڵی سووره، ئه‌وه‌ی كرا جاشایه‌تی بوو، خیانه‌ت بوو، ئه‌وه‌ی كرا كه‌متر نییه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر''. كاوه ئه‌حمه‌د وای گوت.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت هه‌ستا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام له په‌رله‌مان هه‌ندێ لایه‌ن ده‌ستكارییان كرد. ئه‌گه‌ر به‌غدا وه‌ك خۆی پابه‌ندی یاسای بودجه بێت و پشكی كوردستان وه‌ك خۆی بنێرێت و كێشه دروست نه‌كات، حكوومه‌ت هه‌رده‌م له هه‌وڵی باشكردنی ژیان و ئابووری خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه، كابینه‌ی نۆ به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و هیچ درێغی نه‌كردووه له كاره‌كانی خۆی، به‌ڵام به‌غدا هه‌میشه گرفتی دروست كردووه، نه‌یویستووه هه‌رێم به‌هێز بێت، پابه‌ندنه‌بوون به یاسای بودجه پێشێلكارییه، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌غدایه‌یه كه لایه‌نه‌كان چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌دا و به خه‌ڵكیان ده‌گوت ته‌واو كێشه‌ی مووچه نه‌ما و خه‌ڵك ژیانی خۆش ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ورامان ره‌حیم كه مامۆستایه و به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات خۆشیی له هه‌رێم نه‌هاتووه، هه‌میشه هه‌وڵی داوه هه‌رێم لاواز بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر ناوه‌ند، له‌وه‌ش به‌غدا كار به ده‌ستوور ناكات، چونكه ئه‌وه‌ی له ده‌ستووره له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمه، ئه‌وان نایكه‌ن و كار به‌وه مادانه ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه.
وشه/ تایبه‌ت