له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه و ئاماژه به ڕووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 ده‌كات، وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه كرده تیرۆریستییه‌كان له عێراقدا رۆژه به‌ڕۆژ له هه‌ڵكشاندا بوون.
سه‌رۆك له لاپه‌ڕه 285ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، "كرده تیرۆریستییه‌كان رۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بوون و په‌ره‌یان ده‌سه‌ند، كرده خۆكوژییه‌كان و دانانی بۆمبی چێنراو و دانانی كه‌مین دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سڤیلیش رۆژانه زیاتر ده‌بوون، خزمه‌تگوزاری و ئه‌من و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتییان نه‌بوو، خه‌ڵكی عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و گوشاری یه‌كجار گه‌وره‌دا بوون و ژیانێكی كوله‌مه‌رگی و سه‌خت و دژواریان برده سه‌ر، به‌ڕاستی پێویسته رێز له دانیشتووانی به‌غدا بگیرێت كه چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وه و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه و كوشتن و بڕینه‌یان گرتووه".
رۆژی نه‌ورۆز بوو، له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیلزاد له‌ناو یه‌ك ئۆتۆمبێل بووین
"رۆژی نه‌ورۆز بوو، له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیلزاد له‌ناو یه‌ك ئۆتۆمبێل بووین له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌ڕۆیشتین، جه‌ماوه‌رێكی زۆر هاتبوونه ده‌ره‌وه بۆ گه‌شت و سه‌یران و له كه‌ناری شه‌قامه‌كه‌دا وه‌ستابوون، كات و كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر خۆش بوو، خه‌لیلزاد پێی گوتم، له چاو خه‌ڵكی به‌غدا خه‌ڵكی كوردستان له به‌هه‌شتدا ده‌ژین. منیش پێم گوت، جا بزانه ئه‌و خه‌ڵكه هێشتا گله‌ییان هه‌یه. له وه‌ڵامدا گوتی، پێشنیار ده‌كه‌م با چه‌ند كه‌سێك به‌نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و جه‌ماوه‌ره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و ژیان و گوزه‌رانی دانیشتووانی به‌غدا ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌دری گه‌وره‌یی و گرنگیی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بزانن". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، "رێنوێنی پێویستمان به‌سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسانكاری و رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ په‌نادان و پێشوازی له‌و خێزان و هاووڵاتییانه‌ی كه له ترسی تیرۆر، ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه و روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".