ساڵح ژاژڵه‌یی، سیاسه‌توانی دیاری سلێمانی و سه‌ركرده‌ی پێشووی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی خراپی یه‌كێتی و باس له‌وه ده‌كات، یه‌كێتی بڕیاری هه‌ڵه‌یدا به‌و جۆره ده‌چێته كۆنگره‌وه و به بڕوای ئه‌و، ئه‌و كۆنگره‌یه هیچ له كێشه‌كانی حزبه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و به‌هۆیه‌وه حزبه‌كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌بێته حزبی سێیه‌م له سلێمانی.
خوێندنه‌وه‌ت چییه بۆ ئه‌و بڕیاره په‌له‌ی یه‌كێتی بۆ به‌ستنی كۆنگره؟
ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات پێی ناگوترێت كۆنگره، كۆنگره ده‌بێت پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دابنرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت و ستراتیجییه‌تی حزب بۆ داهاتوو دابنرێت، بهلاَم به‌و جۆره كه یه‌كێتی ده‌چێته كۆنگره، زۆر خراپه، به‌ستنی كۆنگره ده‌بێت كاری فراوانی بۆ بكرێت نه‌ك ته‌نیا مانگێك ماوه و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆنگره بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه كۆنگره، ئه‌مه دۆخی ناوخۆیی حزبه‌كه خراپتر ده‌كات؟
به‌ڵێ، نه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه بۆ كۆنگره یان رێَگهنهدانیان به به‌شداری له كۆنگره دیكتاتۆریهتییه نه‌ك كۆنگره، گومانی تێدا نییه كێشه له نێوان كوڕانی مام جه‌لال و كوڕانی شێخ جه‌نگی هه‌یه، ئه‌و كۆنگره‌یه‌یش به ته‌واوی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانه به لایه‌كدا، ئه‌گه‌رنا كۆنگره كه‌ی ئاوایه!.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح له كوێی كۆنگره‌ن، واته ده‌كرێت گرنگییان پێبدرێت و پرسیان پێكرابێت؟
ئه‌وانه ره‌نگه پرسه گورگانهیان پێكرابێت، بهلاَم له راستیدا ئه‌وانه هیچكام رۆڵیان نه‌ماوه و له كۆنگره‌ی چواریش هه‌موو سه‌ركرده كۆنه‌كان وه‌لانران و حیسابیان بۆ نه‌كرا، كاریان له‌سه‌ر دوو كه‌س كرد و دوو كه‌سه‌كه‌ش بووه یه‌ك كه‌س، ئه‌وانه رۆڵی گرنگیان نابێت له‌ناو یه‌كێتی، خۆ ئه‌گه‌ر رۆڵ بدرێته‌وه به سه‌ركرده كۆنه‌كان شتێكی زۆر باش ده‌بێت و به‌هێز ده‌بنه‌وه.
دانانی 124 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له كۆنگره‌ی چوار ئه‌مه چ شتێك بوو كرا؟
له راستیدا ئه‌مه زۆر بێسهرووبهربوو، چونكه كه‌س نازانێت ئه‌وانه كێن و چین، له‌و ماوه‌یه زۆر كه‌س هه‌بوو هه‌ر كه‌س نازانێت خه‌ریكی چی بوون، گوناحه ئه‌وانه سه‌ركردایه‌تی بن، كه‌سیش نایانناسێت.
ئامانجی كۆنگره هه‌ستانه‌وه‌یه یان دهسهلاَتی زیاتر بۆ كه‌سی یه‌كه‌م؟
ئه‌و كۆنگره‌ی ئێسته‌یش كه ده‌كرێت هیچ شتێكی باشی لێ سه‌وز نابێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی كه كۆنگره‌كه ببه‌ستێت به ته‌واوی دهسهلاَت بۆ خۆی ساغ بكاته‌وه، چونكه تا ئێسته‌یش لاهوور لێره‌و له‌وێ قسه ده‌كات و له به‌غدا سكالاَی كردووه و ده‌نگی ماوه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌نگه‌ی لاهووریش ببڕێت و نه‌یهێڵێت.
بۆچی سه‌ركردایه‌تی رۆڵی نه‌ماوه و هیچ كه‌سێكیش ناوێرێت رای پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌بێت؟
هه‌ندێك له‌وانه رۆڵیان نه‌ماوه و په‌راوێزخران و دهسهلاَتییان نه‌ما، ئه‌وانه‌یشی كه سه‌ركردایه‌تی ئێستان گوناحه پێیان بگوترێت سه‌ركردایه‌تی، ئه‌وانه كۆبوونه‌وه ناكه‌ن، سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت 30 كه‌س بێت، نه‌ك هه‌ر سه‌ركردایه‌تی بگره یه‌كێتی شتێكیشی نه‌ماوه به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی هێنده‌ی ئه‌ندامێكی خواره‌وه خزمه‌تی نه‌كردووه و ماندوونه‌بووه، ئه‌وانه له كۆنگره‌ی چوار دانراون نه‌ك ده‌رچووبن، هه‌ردوو باڵه‌كه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌یان هێناو بۆ خۆیان كردیان به سه‌ركردایه‌تی و ئه‌وه‌ی لێ ده‌رچوو كه بینیمان، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی هیچ پرسیار پێ ناكرێت بوونیان هه‌بێت یان نا هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت، چونكه بڕیار یه‌ك كه‌س ده‌یدات، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یش بكرێت و بڕیار لای یه‌ك كه‌س بێت هه‌ر وه‌ك ئێسته باشتر نابێت و خراپتر ده‌بێت.
كۆنگره به‌و حاڵه‌ی ئێسته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌بێت كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستانه؟
زۆر زۆر، به‌رای من یه‌كێتی ده‌بێت به حزبی سێیه‌م له سنووری سلێمانی و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش، چونكه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خۆشی ده‌نگی پێنادات، ئه‌ندامانی خۆیان كه بوون به دوو به‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كۆنگره بۆ یه‌كێكیان یه‌كلا بێته‌وه، لاكه‌ی تریان ئاماده‌نین ده‌نگ بده‌نه‌وه به یه‌كێتی.
كه‌واته كۆنگره یه‌كێتی دوو له‌ت ده‌كات؟
وه‌ك دوو له‌تبوون و دوو حزب نا، بهلاَم ده‌نگده‌ره‌كانی یه‌كێتی دوو له‌ت ده‌بن و ئه‌وه‌ش به خراپی به‌سه‌ر یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه و لایه‌ك ئاماده‌نییه ده‌نگ بدات به‌و یه‌كێتییه‌ی كه كۆنگره‌ی كردووه و خۆیان هه‌ڵبژاردووه، ده‌نگی یه‌كێتی زۆر كه‌م ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌و كۆنگره‌یه چاره‌سه‌ری گونجاو نه‌دۆزنه‌وه و نارازییه‌كان ئاشتنهكهنهوه، ده‌بێت یه‌كێتی له‌و كۆنگره‌یه هه‌موو كۆنه‌كان بهێنرێنه پێشه‌وه و هه‌ندێكیان رۆڵیان پێبدرێت، لاهوری شێخ جه‌نگی ئاشت بكه‌نه‌وه و سه‌ركردایه‌تی كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ن یه‌كێتی شكست چاوه‌ڕێی ده‌كات و ئه‌وانه‌شی مووچه‌یان لای ئه‌و حزبه‌یه و مووچه‌ی بۆ بڕیونه‌ته‌وه ده‌نگی پێ ناده‌ن.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی