مایكڵ جاكسن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری پۆپی دنیایه و له ساڵی 1958 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و له ساڵی 2009دا كۆچی دوایی كردووه. گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر، ئاوازدانه‌ر، دیزاینكه‌ری سه‌ما، به‌رهه‌مهێنه‌ری گۆرانی و هاوكات ده‌رهێنه‌ریش بووه. پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه، هه‌ندێك زانیاریی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر نایزانن، بۆیه "وشه" ئاماژه به‌و زانیارییانه ده‌دات.
جاكسن باخچه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاژه‌ڵانی هه‌بووه، له‌ناویاندا دوو ئاژه‌ڵی "لاما"ی هه‌بووه كه ناوی "لویس" و "لۆلا"ی لێ نابوون، زۆرجار كه ده‌چووه ستۆدیۆ بۆ تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد.
ئه‌وكاته‌ی جاكسن كۆچی دوایی كرد، خاوه‌نی دوو ملیار و 10 ملیۆن دۆلار بووه. دوای مردنیشی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌وادارانی، زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان به پاره‌یه‌كی زۆر كڕی، له‌ناویاندا ده‌ستكێش، قاتێكی سوور و زۆری تر له كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی.
وێڕای ئه‌وه‌ی جاكسن خۆی له ژیانی هونه‌ریدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ نه‌درابوو، كه‌چی ئه‌و له ساڵی 1999 خه‌ڵاتی ئۆسكاری له هونه‌رمه‌ند د‌یڤید سیلزنیكی به میلۆنێك و 540 هه‌زار دۆلار كڕیبوو.
هه‌روه‌ها جاكسن له‌لایه‌ن خاتوونه ئه‌كته‌ر ئه‌لیزابیس تایلۆر، فیلێكی به دیاری پێ به‌خشرابوو كه ناوی "جاسپی" بوو، تا مردنیشی ئه‌و فیله‌ی مابوو كه له كێڵگه‌ی "نیڤه‌رلاند" له كالیفۆرنیا به‌خێو ده‌كرا.
جاكستن له‌ناو ژوورێك ده‌خه‌وت كه ئامێرێكی ئۆكسجینی تێدا دانابوو و به‌كاری ده‌هێنا، ده‌یویست هه‌میشه هه‌ناسه‌ی كراوه بێت و به گه‌نجی بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر وه‌ك دیاری به‌خشییه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كالیفۆرنیا تا نه‌خۆشان سوودی لێ ببینن.
له ساڵی 1986له كاتی وێنه‌گرتنی رێكلامێك بۆ كۆمپانیایه‌كی ئاو، پرچی جاكسن سووتا و رێژه‌ی سووتانه‌كه‌یشی پله دوو و سێ بوو، بۆیه تا ماوه‌یه‌كی زۆر، قژی ده‌ستكردی به‌كار ده‌هێنا. كۆمپانیاكه‌یش بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو دایه جاكسن.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه جاكسن مه‌یموونێكی جۆری "شامپازی" هه‌بوو و ناوی "بابلز"ی لێ نابوو، بۆ هه‌ر شوێنێك بچووایه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد، به‌تایبه‌تی بۆ ئاهه‌نگه‌كانی. دوای مردنیشیی مه‌یموونه‌كه‌یان برده ویلایه‌تی فلۆریدا و له شوێنێكی تایبه‌ت به‌خێو ده‌كرا، ئه‌و شوێنه پێی ده‌گوترا "سه‌نته‌ری مه‌یموونه باڵاكان".