پزیشكێكی پسپۆڕی دادی ئاماژه به حاڵه‌تێكی ناو خێزانی كوردی ده‌كات و ده‌ڵێ، سێكسی ژن و مێر له به‌رده‌م منداڵ وه‌ك ئه‌وه‌یه ژه‌هری پێ بدرێ. باس له‌وه‌یش ده‌كات، چاككردنی په‌رده‌ی كچێنێ كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك پزیشكه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی ئاب، د. دیلمان ئازاد پزیشكی پسپۆڕی دادی له لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوتی، په‌روه‌رده‌ی منداڵ له خێزانی كوردی زۆر گرنگه تا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست له داهاتوودا هه‌بێت.
زیاتر گوتی، هه‌ندێك هێمای سێكسی و جلی سێكسی ژن له ماڵه‌وه، ده‌بێته هۆی په‌روه‌رده‌یه‌كی ناته‌ندروست بۆ منداڵ كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جێده‌هێڵێ، بۆیه پێویسته خه‌ڵك له‌وه هۆشیار بێت و "سێكسی دایك و باوك له به‌رچاوی منداڵ و جله ورووژێنهرهكان وه‌ك ژه‌هر وایه بۆ منداڵ".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك پزیشكه‌وه بانگه‌شه‌ی چاككردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كرێ، ئه‌و پزیشكه گوتی، هیچ متمانه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی نییه و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كه‌ن، مافیان و نائه‌خلاقییه.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه په‌رده‌ی كچێنی پاكیزه‌ی كچان نییه و ته‌نیا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر خراپ باسی ده‌كرێت.