تیپی شانۆی پیرەمەگروون شانۆی "گرێ و رەو" نمایش دەكات

:: AM:09:28:03/09/2023 ‌
تیپی شانۆی پیرەمەگروون لە بەرهەمێكی نوێیدا بەهاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ، شانۆیی "گرێ و رەو" نمایش دەكات .

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رای گەیاند، شانۆی "گرێ و رەو" لە نواندنی بێگەرد حەمەسەلیم، هاوكار كەمال، ڕاماڵ چاوەڕێ و ئومێد كەمال نمایش دەكەن، ناوەڕۆكی شانۆییەكە باس له كێشە هەنووكەییەكانی ناو خێزانەكان دەكات كە كۆمەڵێك بابەتی ڕۆتینی خۆشەویستی و سۆزی بیر بردوونەتەوە . 

لەوبارەیەوە دەڵێ، خیانەت بەشێكە لەو كێشانەی ئێستە خێزانی كورد گیرۆدەیەتی، بەڵام ئێمە لە شانۆییەكەماندا بەجۆرێكی تر باس لە گەڕانەوە بۆ خۆشەویستی و عیشقی نێوان خێزان دەكەین كە دەتوانین دووبارە بنیاتی بنێینەوە.

ئەوەشی راگەیاند كە شانۆگەرییەكە ڕۆژانی 5 و 6 و7ی ئەم مانگە "ئەیلوول"، له هۆڵی ئامادەیی سارۆی كوڕان نمایش دەكرێت، بەرهەمەكە لە نووسین و دەرهێنانی ئومێد كەمالە.


وشە - لاڤین عومەر