خواردنی ده‌رمانی دژه‌زینده‌یی به‌بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆڕ، ده‌بێته هۆی تووشبوون به مه‌ترسییه ته‌ندروستییه زۆر گه‌وره‌كان، له‌وانه تێكچوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، هه‌روه‌ها زیانگه‌یشتن به به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ناو ڕیخۆڵه و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ماڵپه‌ڕی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، د. جه‌یمس كینرۆس ڕاوێژكاری پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆن له كۆلێژی ئیمپریال له له‌نده‌ن ڕای گه‌یاند، ئه‌و میكرۆبانه‌ی له ڕیخۆڵه‌كاندا هه‌ن، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی له‌ش و ڕێكخستن و ئاسانكاریی كرداری هه‌رسكردن و زیادكردنی تواناكانی به‌رگریی له‌ش، بۆیه شاره‌زایان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌رمانی دژه‌زینده‌ییه‌كان، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان له گه‌ده‌دا ناهێڵن.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان تۆڕێكی ئاڵۆز له ورده زینده‌وه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه پێكده‌هێنن كه پێویستیان پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو جه‌سته‌دا بژین.
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره هه‌یه له ئاكامی زیادبوونی به‌كارهێنانی دژه‌زینده‌یی، له 10 ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی ڕه‌چه‌ته‌ی ده‌رمانی دژه‌زینده‌ییه‌كان به ڕێژه‌ی %65 زیادی كردووه.