ئامرازێكی نەشتەرگەری لەناو سكی نەخۆشێك جێدەهێڵرێت

:: PM:07:58:04/09/2023 ‌

كێشە پزیشكییەكان، بەتایبەتی پێوەست بە نەشتەرگەری تەواو نابێت، ناوە ناوە دەبیستین كە كەسێك نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام دوای ماوەیەك دەردەكەوێت كە ئازار و كێشەی كۆتایی نایەت، دوای ئەوە هەڵەیەك لە كاتی نەشتەرگەرییەكە دەردەكەوێت، وەك ئەوەی لە نیوزلەندا ئامێرێكی نەشتەرگەری لە ناو سكی نەخۆشێك جێهێڵراوە.

دوای 18 مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی قەیسەری لە نەخۆشخانەی شاری ئۆكلاند، ژنێكی نیوزلەندایی بەدەست ئازارێكی درێژخایەنەوە دەیناڵاند، دوای پشكنین دەركەوت كە ئامرازێكی نەشتەرگەری بە قەبارەی دەفرێك لەناو سكی جێ ماوە.

دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە رووداوەكە، "تی واتۆ ئۆرا ئۆكلاند"، واتە ئەنجوومەنی تەندروستی ناوچەكە رای گەیاند كە پێوەندیان بەو رووداوەوە نییە، بەڵام مۆراج ماكدویل، كۆمسیاری تەندروستی دووپاتی كردەوە كە ئەوان پێشێلی یاسای مافی نەخۆشیان كردووە. 

ماكدویل دەڵێت، لە كاتی نەشتەرگەریدا تەنێكی نامۆ لە ناو سكی نەخۆش جێدەهڵێرێت، واتە چاودێریی تەندروستی لە ئاستی پێویست نییە، ئەوە لەوكاتەی ئەو ژنە بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی بەهۆی لابردنی ویڵاشەوە نەشتەرگەری قەیسرەی، واتە كردنەوەی سكی بۆ كراوە. 

لە كاتی نەشتەرگەرییەكە ئامرازێكی پزیشكی بە قەد دەفرێك لەناو سكی نەخۆشەكە جیهێڵراوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئازاری درێژخایەنی سكی، لە كاتی نەشتەرگەرییەكە پزیشكێكی نەشتەرگەری و یەكێكی پسپۆڕ و پەرستارێكی بەكارخەری ئامێرەكان و سێ پەرستاری ئاسایی و دوو پسپۆڕی سڕكردن و مامانێك ئامادە بوونە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل