لەم مانگەدا ڕۆژێك پشوو بۆ فەرمانبەران هەیە

:: AM:09:30:05/09/2023 ‌
بەپێی خشتەی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لەم مانگەدا ڕۆژێك پشوو هەیە بۆ فەرمانبەرانی كەرتی حكوومەت، ڕۆژەكەش دەكەوێتە كۆتایی مانگ.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئەیلوول، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" لەم مانگەدا ڕۆژێك پشوو هەیە لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەوەیش لە ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە.

لە ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دیاری كراوە، ڕۆژی پێنجشەم 28ـی ئەیلوول، دەكرێتە پشوو كە ئەو ڕۆژە بە مەزەندی ساڵنامەی كۆچی دیاری كراوە.

دیاریكردنی ئەو پشووە لە كاتێكدایە، هەرێمی كوردستان ساڵانە خۆی پشووەكانی دیاری كردووە و لە سایتی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، لە ڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە بەتایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێ‌.


وشە - رامیار جەواد