پزیشکێک: بۆ پاکڕاگرتنی دەم و ددان پێویستە رۆژانە غەرغەرەش بکرێ

:: PM:12:02:09/09/2023 ‌
ددانەكان بەشێكن لە جوانیی رووخسار، بۆیە كاتێك قسە دەكەین یاخۆ پێدەكەنین، بەشێك دەبن لەو جوانكارییەی كە دەردەكەوێت، پزیشكێكی ددانیش دەڵێ، "غەرغەرە بۆ بۆنی ناو دەم زۆر پێویستە و دەبێت رۆژانە جارێك غەرغەرە و دووجاریش بە فڵچە ددان بشۆردرێت.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئەیلوول، نیشتمان عەدنان پزیشكی ددان، بۆ "وشە" دەڵێ، بۆ پاراستنی ددان دەبێت رۆژانە ددانەكان بشۆرێن بەلایەنی كەمەوە رۆژی دووجار، لەگەڵ بەكارهێنانی غەرغەرە بەلایەنی كەمەوە رۆژی جارێك. 

زیاتر دەڵێ، ''پێویستە دەم و زمان و ددان بشۆرێت نەك تەنیا ددانەكان، ئێمە شێوازی شوشتنی ددان زۆر بە هەڵە بەكار دێنین، بەڵكو دەبێت بەشێوازی سەرەوە بۆ خوارە یاخۆ خوارەوە بۆ سەرەوە، ئێمە بۆ هەموو ئەو كەسانەمان روون كردووەتەوە، كە ئەو شێوازەی ددانەكانی پێ دەشۆن، شێوازێكی زۆر هەڵەیە.''

دەبێت بەلانی كەمەوە دوو بۆ پێنج خولەك ددانەكان بشۆرێن، باشترین كاتیش بۆ شوشتنی ددانەكان بەیانیانە، چونكە لە شەودا دەم وشك دەبێت و بەكتریا لەناو دەم كۆ دەبێتەوە، جا بۆ ئەوەی ددانەكان نەڕزێن، باشترین كات بەیانیانە بۆ شوشتنی ددانەكان، لەگەڵ شەودا.


وشە - لاڤین عومەر