به‌رزیی كۆلیسترۆڵ یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی به هۆكارێكی مه‌ترسیدار داده‌نرێت بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، چونكه ڕێگری ده‌كات له ڕۆیشتنی خوێنی پڕ ئۆكسجین ئه‌گه‌ر له دیواری ناوه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كاندا زۆر بێت.
زۆرجار ده‌گوترێت به‌رزیی
كۆلیسترۆڵ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌ندێك كه‌سی تووشبوو به‌ده‌ست ئازاری توندی سكیان ده‌ناڵێنن، بۆیه ده‌بێت بزانین پێوه‌ندیی نێوانیان چییه؟
پێوه‌ندیی نێوان به‌رزی كۆلیسترۆڵ و ئازاری گه‌ده
به‌رهه‌مهێنانی كۆلیسترۆڵ له له‌شدا یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانه‌ی كه جگه‌ر لێی به‌رپرسه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی زۆر زیاتر له ئاستی ئاسایی به‌رهه‌می بهێنێت، ئه‌وا زه‌رداو توانای تواندنه‌وه‌ی نابێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگۆڕێت بۆ به‌ردی چه‌وری له زراودا.
ئازاری سك یه‌كێكه له نیشانه‌كانی به‌ردی زراو به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نزیك پرده‌ی زراو دروست ببێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و شانی ڕاست، به‌زۆری له چه‌ند خوله‌كێكه‌وه تا چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی له‌گه‌ڵدایه، دیارترینیان:
هێڵنج.
ڕشانه‌وه.
ئاوسانی گه‌ده
هه‌رس نه‌كردنی خواردن.
غازات.
به‌رگه‌نه‌گرتنی خواردنی خواردنه چه‌وره‌كان.
كاتێك مرۆڤ تووشی به‌ردی زراو ده‌بێت، مه‌رج نییه هه‌ست به ئازاری گه‌ده بكات، چونكه 80%ی نه‌خۆشه‌كان تووشی هیچ نیشانه‌یه‌ك نابن، له كاتێكدا 20% تووشی ئازاری كتوپڕ و توندی سك ده‌بن.