له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016ی خستووه‌ته ڕوو، ئاماژه‌ی به پێكهێنانی دوو لیواكه‌ی سه‌رۆك كۆمار كردووه كه به‌بێ پرس و ته‌نیا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه دانران، بووه بیانوویه‌ك به‌ده‌ست مالیكییه‌وه تا هاوكاریی پێشمه‌رگه نه‌كرێ.
سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 300ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، "بۆ بابه‌تی پڕچه‌ككردن و هێنانی بودجه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌ندان كۆبوونه‌وه به ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كران، به‌ڵام مالیكی رێی نه‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش هیچ هاوكارییه‌كی پێشمه‌رگه بكه‌ن، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی مالیكی داوای ده‌كرد ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش جێبه‌جێیان ده‌كرد، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی تریشی ئاگادار كردبووه‌وه كه به‌بێ مالیكی هیچ چه‌كێكمان پێ نه‌فرۆشن".
"بیانووی مالیكی ئه‌وه‌بوو گوایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق رێككه‌وتوون و دوو لیوا بۆ پاسه‌وانی كۆماری دامه‌زراون و هه‌موو شتیان بۆ كراوه، به ته‌واوی پڕچه‌ك كرابوون"، سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له راستیدا نه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگای له بابه‌تی ئه‌و دوو لیوایه بوو، نه من و نه هیچ كه‌سی دیكه‌ش، ئه‌و دوو لیوایه كێن! هه‌موویان له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی مام جه‌لاله‌وه ده‌ستنیشان كرابوون و دامه‌زرابوون و هیچ پێوه‌ندییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بوو.