ئه‌مڕۆ كازم ساهیر یادی 66 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كاته‌وه، گۆرانییه‌كانی ئەو هونەرمەندە ئیلهامبه‌خشن و هۆنراوەی گۆرانییەکانی بایەخ و پێگە و خۆشەویستی ژنان دەردەخات.
كازم
ساهیر نازناوی قه‌یسه‌ری پێ به‌خشراوه، له 12ی ئه‌یلوولی ساڵی 1957 له شاری مووسڵی عێراق له خێزانێكی ساده له دایك بووه، له ناو نۆ برایدا گه‌وره بووه و به هه‌ژاری ژیاوه، ئه‌مه‌ش ڕێیه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ژیانه سه‌خته‌كه‌یدا ململانێ بكات.
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ موزیك ئامانجێك بوو كه بڕیاری دا ده‌ست پێ بكات، به‌بێ گوێدانه ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت، له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه هاته ناو گۆڕه‌پانی موزیك، سه‌ره‌تا نرخی گیتارێكی كۆ كرده‌وه و دواتر فێری ژه‌نینی عوودیش بوو ، یه‌كه‌م گۆرانیی به‌ناونیشانی "أین أنتی” له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا خۆی ئاوازی بۆ داناوه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی له به‌غدا ته‌واو كرد، وانه‌ی موزیكی بۆ خوێندكاران ده‌گوته‌وه.
سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری كازم له ساڵی 1981 ده‌ستی پێ كردووه كه گۆرانی (ورد العشق)ی بڵاو كرده‌وه، ئاواز و هۆنراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن یوسف مه‌قسوودی شاعیره‌وه ئاماده كرابوو، له ساڵی 1984 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (شجره الزیتون) بڵاو كرده‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی له دنیای عه‌ره‌بی بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1989 به گۆرانی "عبرت الشگ” ناسرا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.