فڕه‌نسا هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسیی مۆبایلی ئایفۆن 12 و فرۆشتنیان قه‌ده‌غه ده‌كات. ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ.
به‌گوێڕه‌ی ماڵپه‌ڕی "
ae 24 " ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا بڕیارێكیان ده‌ركرد و ڕێگریی له كۆمپانیان ئه‌پڵ كرد جۆرێكی دیاریكراوی ئایفۆن له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بفرۆشێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ كه له‌م ئامێرانه ده‌رده‌چێت.
" ده‌زگای نیشتمانیی فرێكوێنسی ” له فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن 12ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له سه‌رانسه‌ری خاكی فڕه‌نسا قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ها ئاگادارییه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به كۆمپانیاكه كردووه له‌باره‌ی پێویستی كشانه‌وه‌ی هه‌موو ئامێره‌كانی له‌م شێوه‌یه له بازاڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران بكێشرێنه‌وه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئامێره‌كانی ئه‌پڵ سنووری ڕێژه‌ی هه‌ڵمژینی وزه تێده‌په‌ڕێنن كه به ڕێساكانی فڕه‌نسا ئه‌و ڕێژه‌یه دیاری كراوه، بۆیه له كاتی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ڵمژینی وزه تیشكی زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ بڵاو ده‌كاته‌وه.
بۆیه ئه‌پڵ ده‌بێت مۆبایله‌كانی ئایفۆن 12 كه پێشتر له ساڵی 2020ه‌وه له فڕه‌نسا فرۆشراون، پابه‌ندی سنووره ڕێپێدراوه‌كانی ڕێژه‌ی مژینی وزه بن، كه ده‌بێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌یاننامه‌ی پابه‌ندبوون به‌و ڕێوشوێنانه ده‌ربكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌ندرۆید ئۆتۆریتی، رێژه‌ی مژینی تایبه‌ت " SAR" بریتییه له‌و ڕێژه وزه‌یه‌ی كه له‌شی مرۆڤ له كاتی به‌ركه‌وتنی فرێكوێنسی ڕادیۆیی و شه‌پۆله كارۆموگناتیسییه‌كاندا هه‌ڵیده‌مژێت. هه‌ر كیلۆیه‌ك به وات ده‌پێورێت. سنووری SAR له فڕه‌نسا 4 وات/كیلۆگرامه كاتێك مۆبایله‌كه به ده‌سته‌وه بگیرێت یان له گیرفانی پانتۆڵێكدا دابنرێت، له كاتێكدا ئایفۆن 12 ئه‌م سنووره تێده‌په‌ڕێنێت به 5.74 وات له كیلۆگرامێكدا.
سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی فڕه‌نسا، ئه‌م ڕێژه‌یه هیچ مه‌ترسییه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه، چونكه كه‌مترین ڕێژه‌ی پێویستی SAR بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڕژدی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌بێت، ده‌بێت 40 وات/كیلۆگرام بێت، ئه‌مه‌ش ئاستێكه كه زۆر له‌و سنووره ڕێكخراوه‌ییه زیاتره كه ده‌زگای فڕه‌نسی ئاماژه‌ی پێ داوه.