وێنەی سەدام حوسێنی دیكتاتۆر لە شەقامەكانی بەغدا بینرایەوە

:: PM:10:33:15/09/2023 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهیی بە چەند میدیایەكی عێراقییان راگەیاندووە كە ئەمڕۆ لە شەقامەكانی بەغدا رێكلام و پۆستەری "لەزگە" لە چەند هێمایەكی هاتوچۆی شارەكە بینراون و تا ئێستە نازانرێ بكەرانی پشت كردەوەكە كێن. 

ئەمڕۆ 15ی ئەیلوولی 2023 سەرچاوەیەكی تەناهی بە پێگەی "بەغداد یەوم"ی راگەیاند، لەسەر ئەو پۆستەرە لەزگەییانە نووسراوە " سوپای شێری سەدام حوسێن" و  لە ناوچەی بەیاع بە ئاراستەی ناوچەی قودس لەسەر پردێكی شەقامەكە هەڵواسراوە. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، ئەم رووداوە یەكەمجار نییە و بۆ دووەم رۆژە دووبار دەبێتەوە. 

جێگەی باسە ئەم پۆستەرە لەزگەییانە بە رەنگی رەش دیزاین كراون و وێنەی سەدام و رستەی " سوپای شێری سەدام حوسێن"یش بە زەردی لەسەریان نەخشێنراوە.


وشە - تایبه‌ت