دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان له ناو سه‌نته‌ری ئیداره‌ی سۆران، به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زیاتری سێكته‌ری ڕێگه‌وبان له‌و سنووره، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی دێلزیان دابنرێت .
هه‌ژار حكیم گوته‌بێژی ئیداره‌ی سۆران، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئه‌یلوول به ئاماده‌بونی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی دێلزیان له زانكۆی سۆران بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران وه‌ك قۆناغی دووه‌م داده‌نرێت.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه دوو ملیار و 90 ملیۆن و 760 هه‌زار دیناره.
ئه‌و گوتی، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابین ده‌كرێت كه دوو ملیار و 90 ملیۆن و 760 هه‌زار دیناره.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تری گرنگ له سنووری ئیداره‌ی سۆران ده‌چنه بواری جێه‌به‌جێكردن .
سۆران\سدقی كوێستانی