له كوێت ژن و مێردێك ته‌نیا دوای سێ خوله‌ك له واژووكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان، له یه‌كتر جیابوونه‌وه كه وه‌ك كورتترین ماوه‌ی هاوسه‌رگیری له مێژوودا داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
24 ae جیابوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه ڕووی داوه، زاوا گاڵته‌ی به بووكه‌كه كردووه له كاتی كۆتاهاتنی ڕێكاره یاساییه‌كان و ده‌رچوونیان له هۆڵی دادگا، بووكه‌كه به‌ر كۆسپێك ده‌كه‌وێت و به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وی، بۆیه زاواكه به گه‌مژه ناوی هێناوه.
بووكه‌كه به گاڵته‌جاڕی و ئه‌و وشه نه‌شیاوه‌ی مێرده‌كه‌ی هێنده تووڕه ده‌بێت، ده‌ستبه‌جێ داوا له دادوه‌ر ده‌كات هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كۆتایی پێ بهێنێت. دادوه‌ریش ڕازی بوو به داواكه‌ی ته‌نیا سێ خوله‌ك دوای واژووكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌ركرد.
ئه‌و ژن و مێرده‌ی له كوێت ده‌ژین، وه‌ك ژن و مێرد هۆڵی دادگایان به‌جێ نه‌هێشت و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به كورتترین هاوسه‌رگیری له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا وه‌سف كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانی، چیرۆكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاو كرایه‌وه و زۆر كه‌س پێیان وایه بووكه‌كه كارێكی دروستی كردووه.