خێزانێك كه پێكهاتبوون له پیاوێك و ژنه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له فڕۆكه‌كه ده‌ركران، كاتێك كارمه‌نده‌كان پێیان ڕاگه‌یاندن سه‌رنشینه‌كان گله‌ییان هه‌یه له‌و خێزانه، چونكه بۆنی جه‌سته‌یان دێت و بێزاری كردوون.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌ریه نیوز" ئه‌و دوو هاوسه‌ره سكاڵای یاساییان له دژی هێڵێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی تۆمار كرد، به گوته‌ی خۆیان به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌یان بووه وه‌ك مرۆڤێك پێوه‌ندی به جیاوازی ڕه‌گه‌ز، ئاین، ڕه‌چه‌ڵه‌ك و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه هه‌بووه، ئازادی و یه‌كسانی ئه‌وانیان شه‌رمه‌زار كردووه و ناویان زڕاندوون و مامه‌ڵه‌ی نابه‌جێیان له‌گه‌ڵدا كردوون، به‌مه‌ش هه‌ستیان به‌وه كردووه كه هه‌وڵیان داوه به ئه‌نقه‌ست تووشی تێكشكانی ده‌روونییان بكه‌ن.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانی، به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه دۆسیه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، واته ناتوانن دووباره دۆسیه‌یه‌كی تر له دژی هێڵی ئاسمانی تۆمار بكه‌نه‌وه یان به‌دواداچوون بكه‌ن.
كاتێك ئه‌و خێزانه له فڕۆكه‌كه ده‌ركراون، پێیان گوتراوه كه كه‌سانی تر گله‌ییان له بۆنی خێزانه‌كه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت له فڕۆكه‌كه دابه‌زن، بۆیه له فڕۆكه‌كه ده‌هێنرێنه خواره‌وه و ژوورێكی هۆتێلیان پێ ده‌درێت و خواردنیشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن تا بتوانن گه‌شتی داهاتوو ئاماده بن.
هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی لای خۆیه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌یان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه له فڕۆكه‌كه‌دا به‌هۆی هیچ جیاوازییه‌ك نه‌بووه كه ئه‌وان باسیان كردووه، جگه له‌وه‌ی بۆنی جه‌سته‌یان ناخۆش بووه.