ژنێكی ئه‌مه‌ریكی دوای خواردنی ماسییه‌ك، هه‌ردوو ده‌ست و قاچه‌كانی له ده‌ست دا، له سه‌ره‌تادا به ڕه‌شبوونی ده‌ست و قاچی ده‌ستی پێ كرد، دواتر بووه هۆی بڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ی.
به‌پێی ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی كه ڕۆژنامه‌ی "
میرۆر"ی به‌ریتانی بلڵاوی كردووه‌ته‌وه، لۆرا باراخاس نیشته‌جێی كالیفۆرنیایه، به‌هۆی خواردنی ماسییه‌وه تووشی هه‌وكردنی به‌كتریا بووه كه له بازاڕێكی ناوخۆیی ماسییه‌كی جۆری تیلاپیای كڕیبوو.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌یه بۆ ڕزگاركردنی ژیانی، ناچار بوون ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ببڕنه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگ و نیویك له نه‌خۆشخانه مایه‌وه و تووشی هه‌وكردنێكی كوشنده بوو.
لۆرا دایكی منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه، خۆی ماسییه‌كه‌ی ئاماده كردووه و خواردوویه‌تی، به‌گوته‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی به‌ناوی ئانا، به‌هۆی ئه‌و هه‌وكردنه‌ی لۆرا تووشی بووبوو، خه‌ریك بوو ژیانی له ده‌ست بدات.
ئه‌وه‌شی باس كرد، هاوڕێكه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له حاڵه‌تی كۆما بووه، په‌نجه‌كانی قاچی و خواره‌وه‌ی لێوی ڕه‌ش بووبوون، تووشی هه‌وكردنی به‌كتریا و له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ش بووه.
پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دا، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه هۆكاری تووشبوونی ئافره‌ته‌كه به‌هۆی به‌كتریای Vibrio vulnificusه‌وه بووه كه له ژینگه ئاوییه‌كان ده‌ژین، له‌مدواییه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دراوه، ساڵانه 15 بۆ 200 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و به‌كتریایه تۆمار ده‌كرێت، له هه‌ر پێنج كه‌سێك یه‌كێك ده‌مرێت.