مەرجەعێكی ئاینی شیعە كۆچی دوایی دەكات و ئەمڕۆ تەرمەكەی بە خاك دەسپێرێت

:: PM:01:12:18/09/2023 ‌
دوێنێ مەرجەعێكی شیعە لە نەجەف لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ گەورەترین رێوڕەسم بۆ بەخاكسپاردنی بۆ بەڕێوە چوو كە بە ئامادەبوونی كوڕی سیستانی، رێوڕەسمەكە لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی بەڕێوە چوو.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد مەهدی خرسانی كە مەرجەعێكی گەورەی مەزەوی شیعەیە، دوێنێ لە نەجەف كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی محەمەد رەزا سیستانی كە دەكاتە كوڕی سیستانی مەرجی گەورەی شیعەكان و ژمارەیەكی زۆری خەڵك و قوتابیانی حەوزەی زانستی لە نەجەف، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنەكەی لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی بەڕێوە چوو.

محەمەد مەهدی خرسانیی مەرجەعی ئاینی، دوێنێ لە تەمەنی 96 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە، لە نەجەفی 180 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای بەغدا، كۆچی دوایی كرد، بەهۆی پێگەی ئاینیی خرسانی لە مەزەوی شیعە، بۆیە بە بڕیاری سیستانی، رێوڕەسمەكەی لەناو مەزارگەی ئیمام عەلی بەڕێوە چوو بەرلەوەی بەخاك بسپێرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د