هۆشدارییه‌كی له‌ناكاو به عێراق ده‌درێت له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی شاری درنه‌ی لیبیا له عێراق، به‌هۆی مه‌ترسی ڕووخانی به‌نداوی مووسڵ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه پۆست" تۆڕی جیۆگرافیای نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی، له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی شاری درنه‌ی لیبیا له عێراق هه‌یه، له ئه‌گه‌ری ڕووخانی به‌نداوی مووسڵ كه گه‌وره‌ترین به‌نداوی كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه له عێراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كه‌ی دایه‌وه و ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه بارودۆخی به‌نداوه‌كه، ته‌واو سه‌قامگیره و هیچ مه‌ترسییه‌كی ڕووخانی نییه.
ڕووخانی به‌نداوی مووسڵ ده‌بێته كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی
له میانی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌و تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌و ده‌ره‌نجامه كاره‌ستباره مرۆیی و ژینگه‌ییانه كرد كه به ڕووخانی به‌نداوه‌كه لێی ده‌كه‌وێته‌وه.
تۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "زۆر له شاره‌زایان بڕوایان وایه، هێشتا مه‌ترسیی ڕووخانی به‌نداوی مووسڵ بوونی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه و دروستبوونی درزیی به‌رده‌وامی چیمه‌نتۆ و پڕكردنه‌وه‌ی درزه‌كان، بۆیه شاره‌زایان له هه‌وڵی خه‌مڵاندنی بڕی ئاوی به‌نداوی مووسڵدان" كه ده‌كرێت ڕووخانه‌كه‌ی زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، ڕووخانی به‌نداوی مووسڵ ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنێك و 500 هەزار كه‌س كه له نزیك ڕووباری دیجله نیشته‌جێن.
وه‌ڵامی وه‌زارتی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بۆ ڕاپۆرته‌كه
دوێنێ یه‌كشه‌م 17ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له وه‌ڵامی ڕاپۆرتی ئه‌و تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه ڕای گه‌یاند، "ئێمه عێراقییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تیی دۆخی گشتیی به‌نداوه‌كه، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووبه‌رێكی فراوان له به‌نداوه‌كه‌دا هه‌یه كه وامان لێ ده‌كات ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ببینه‌وه له كاتی بارانبارینی زۆر كه به سه‌لامه‌تی كۆگه ده‌كرێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك له ڕووخانیدا نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مدواییانه‌دا چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی له‌سه‌ر بڵاو بووه‌وه. ".
هۆشدارییه‌كی زۆر بۆ عێراق
زیاتر له 10 ساڵه هۆشداریی نێوده‌وڵه‌تی به عێراق ده‌درێت، له‌سه‌ر مه‌ترسی به‌نداوی مووسڵ و ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوه‌كه، له ساڵی 2016 باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ جێهێشتنی عێراق له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر كاره‌ساتێك له ئه‌نجامی داڕمانی به‌نداوه‌كه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه دوای دوو ساڵ له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی تر له‌لایه‌ن داعشه‌وه هات، ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له ئۆپراسیۆنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه كه ئه‌وكاته له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و پاككردنه‌وه‌ی له ده‌ست چاكدارانی داعش، توانرا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر به‌نداوه‌كه كه‌م بكرێته‌وه و گیانی خه‌ڵكیش ڕزگار بكه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، زیاتر له ملیۆن خه‌ڵك گیانیان له ده‌ست ده‌دا.
چه‌ند ساڵێك له دوای ئه‌م هۆشدارییانه، حكوومه‌تی ئیتاڵیا هاوكاریی عێراقی كردووه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی حكوومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی دیواری به‌نداوه‌كه.
به‌نداوی مووسڵ گه‌وره‌ترین به‌نداوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چواره‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له ساڵی 1986 كراوه‌ته‌وه، درێژییه‌كه‌ی 3.2 كیلۆمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 131 مه‌تره له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕووباری دیجله، كاره‌با دابین ده‌كات بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار دانیشتووی مووسڵ.