په‌كه‌كه، هێزێكی چه‌كداری نایاساییه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و كار و چالاكی خۆی ده‌كات به‌رانبه‌ر به توركیا، ده‌یه‌وێت وه‌ك خاوه‌ن ماڵێك له‌ناو خاكی كوردستان كار بكات، ئه‌و گرووپێكی رێسوایه و تا ئێسته نه‌یتوانیوه به‌رانبه‌ر به باكور هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت، له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ته‌نیا خه‌ڵكی كوردیان به كوشت داوه و سه‌رئێشه‌یان بۆ هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، ئامانجیان تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا ئه‌نجامیان دا.
په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له‌و دۆخه ده‌بینێت كه هه‌یه‌تی، هاوكات پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات به هه‌ل ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له سنووره‌كان چه‌كداره‌كانی خۆی بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه هه‌مان كار كه له رۆژئاوا كردی، له كوردستانیش بیكات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی ناوێت، چونكه به‌كرێگیراون و كار بۆ وڵاتان ده‌كه‌ن.
نازم هه‌ركی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه كار بۆ توركیا ده‌كات، بۆیه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت توركیا له‌وێیه، ئه‌و حزبه له‌وه‌ته‌ی دروست بووه هیچ سوودێكی بۆ كورد نه‌بووه له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان، بگره هۆكاری ئاژاوه و ناسه‌قامگیرییه له هه‌رێم، سه‌ركرده‌كانیان پیاوی توركیان و رۆڵه‌ی كورد به كوشت ده‌ده‌ن و ره‌وانه‌ی شه‌ڕیان ده‌كه‌ن، خۆشیان له دووره‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن، دووپاتی كرده‌وه گرووپێكی وه‌ك په‌كه‌كه به نایاسایی له هه‌رێم بوونیان هه‌یه و له‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه شه‌ڕی توركیا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، په‌كه‌كه فێر بووه هه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌ڵێ پارتی ئاوای كرد و پارتی ئاوا ده‌كات، ئه‌مانه چ كاریان له‌ناو هه‌رێم هه‌یه تا ناوی پارتی بهێنن، پارتی بووه‌ته مۆته‌كه‌ی په‌كه‌كه رێ به پیلانه گڵاوه‌كانیان نادات، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ له رۆژئاوا چی ده‌كات، له هه‌رێمیش هه‌مان كار بكات، به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه و بۆی ناچێته سه‌ر، تا ماوه ناتوانێت ده‌ست له كاروباری هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وامه له دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێم، په‌كه‌كه نایاسایی و هاتوون به‌شێكی خاكی هه‌رێمیان داگیر كردووه، بوونه قاچاخ و رێگر و هه‌رچی كاری خراپه ده‌یكه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و گرفت بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن و خۆیان لێ بووه به خاوه‌ن ماڵ.
یادگار جه‌لیل چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌ترین كێشه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان بكه‌ن، ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك بێت توركیا راپێچی ناو هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه‌ی تێدایه له سنووره‌كان توركیا هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێم، ئێسته‌یش رۆژانه خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه كه توركیا بۆردمانی ده‌كات و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كوژرێن، جیا له زیانی ماڵی، په‌كه‌كه توانی چی بكات، به ئازادی له كوردستان ده‌سووڕێنه‌وه، با بچن له باكور ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه بیكه‌ن، به‌ڵام ئامانجه‌كه ئه‌وه نییه و ئه‌وان كار بۆ شتی تر ده‌كه‌ن.
په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌ترین كێشه‌ن
سه‌ردار ره‌سووڵ پێشمه‌رگه‌یه و به "وشه"ی راگه‌یاند، سیاسه‌تی په‌كه‌كه به‌و جۆره‌یه ده‌یه‌وێت له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بوو هێزه‌كانی تر دوای ئه‌و بكه‌ون و نایه‌وێت دوای كه‌س بكه‌وێت، سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌و گرووپه وایكردووه له توركیاش گرفت بۆ كورد دروست بێت، ئه‌وانه نه كوردن و نه كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، نه ئامانجیشیان كورده، ئه‌وانه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی كوردن، به‌پیلان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و پێیان ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا بچووكترین خزمه‌ت كه به كوردیان كردبێت نییه و له ده‌ستیان نه‌هاتووه، چی‌یان بۆ باكور كردووه، چ سوودێكیان بۆ كوردی توركیا هه‌بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه له‌وه‌ته‌ی دروست بووه نۆكه‌ر و دارده‌ستی وڵاتانه، خاوه‌نی خۆیان نین، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره و حكوومه‌تی خۆیه‌تی، حكوومه‌تێك هه‌یه سه‌رپه‌رشتی میله‌تێك ده‌كات، بۆیه پێویست ناكات هێزێكی چه‌كداری نایاسایی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت ده‌ست بخاته كاروباری هه‌رێمه‌وه، ئه‌مانه ته‌نیا پیلان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، جارێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن، جارێك بۆمبی بۆ داده‌نێن، ده‌یانه‌وێت له‌ناو خاكی هه‌رێم باڵاده‌ستی خۆیان پێشان بده‌ن.
په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، له قه‌ندیل و پێنجوێن و شارباژێڕ، كاری قاچاخی ده‌كه‌ن و سه‌رانه له هاووڵاتییانی ناوچه سنوورییه‌كان وه‌رده‌گرن، كار بۆ ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن و دژایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن، به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه سه‌تان گوند چۆڵ كراون و وێران بوون و رێ ناده‌ن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
وشه/ تایبه‌ت