له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركووك كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی هه‌واڵی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداران كرد. دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه خوێنی ئه‌و ئازیزانه به‌فیڕۆ ناچێت و پێویسته تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه و ده‌نگی ناڕه‌زاییتان په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه كورد گه‌لێكی زیندوو و هۆشیاره، پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و زوڵم و ناهه‌قییه دابنرێت كه له دژی هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك ده‌كرێت.
كه‌ركووك ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یشی به ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند، به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه ناسروشتییه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه، مانای ئه‌وه نییه ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌ی كه‌ركووك ده‌بین، چونكه كه‌ركووك بۆ هه‌موو تاكێكی كورد ڕه‌مزێكی گه‌وره‌یه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه كه‌ركووك ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت و ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی و ئه‌و گرفتانه‌ی كه ئێسته له ئارادان، به خۆسه‌پاندن و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان زمانی عه‌قڵ و مه‌نتق به‌كار بهێنرێت.
له به‌شێكی تری گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی هێمای به‌وه دا كه به قووڵی له ئێش و ئازاره‌كانی هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك تێده‌گات. داواشی كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه نامه‌سئوولانه نه‌درێت كه نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناكۆكییه سیاسییه‌كانی لایه‌نه‌كان بكه‌نه ناكۆكی و ململانێی نه‌ته‌وه‌یی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك.