له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی تێدا خستووه‌ته ڕوو. یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2016 زۆر گرنگیی پێ داوه، پرسی چاكسازی بووه كه له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند هه‌بووه و كاریان له‌سه‌ر كردووه.
له كتێبه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، دوا چالاكی له ساڵی 2016 بریتیی بوو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆفی و د. محه‌مه‌د شوكری، له رۆژی 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا، له‌باره‌ی دوا هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاكسازی كرا، هه‌روه‌ها راپۆرتێكی ورد و تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌ی كار و چالاكی و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه، چۆنیه‌تیی خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌كه‌یان راده‌ست كردم.