كەمێك لەمەوبەر موشەكێك ئاراستەی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی شارۆكەی عەربەت كرا و كوژرا و بریندار هەیە.
بە گوێرەی زانیاریەكانی "وشە" كەمێك لەمەوبەر موشەكێك كە نازانرێت لە كوێوە ئاراستە كراوە لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی شارۆكەی عەربەتی دا و ژمارەیەك لەو كەسانەی لەوێ بوون بوونە قوربانی.
"وشە" پێوەندی كرد بە، نەورۆز قادر بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵام بداتەوە.
جێی باسە شارۆكەی عەربەت دەكەوێتە دووری 20 كیلۆمەتر بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 40 هەزار كەسە.
فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتیش چەند كیلۆمەترێك لە شارۆكەكە دوورە و سەربە حكوومەتی فیدراڵە و لەماوەی رابردوودا هێزەكانی دژەتیرۆر یەكێتی نمایشی سەربازیان تێدا ئەنجام دا.