رۆژانه هه‌وااڵی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه، سه‌رتریش ئه‌وه‌یه پیاوێك له كاتی داربڕیندا مینشارهكهی له سكی ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات، بۆیه ریخۆڵه‌كانی كۆ ده‌كاته و ده‌یانخاته ناو كراسه‌كه‌ی، بۆ چاره‌سه‌ر به ته‌نیا روو له نه‌خۆشخانه ده‌كات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چیرۆكه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی بریندان كڵانسی كه پیاوێكی به‌ریتانییه، زۆر كه‌سی تووشی شۆك كردووه، ئه‌و پیاوه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به ته‌نیا بووه و خه‌ریكی داربڕین بووه، مینشارهكه له سه‌كی خۆی ده‌دات و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، به‌جۆرێك ریخۆڵه‌كانی دێنه ده‌ره‌وه، ئهویشكۆیان ده‌كاته‌وه و بۆ چه‌ره‌سه‌ر روو له نه‌خۆشخانه ده‌كات.
كڵانسی چیرۆكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌گێڕیته‌وه كه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵ نه‌بووه و ئه‌ویش خخهریكی داربڕین بووه، به مینشارهكهی زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و رێخۆڵهكانی دێنه ده‌ره‌وه، ناچار ده‌بێت كۆیان ده‌كاته‌وه و ده‌یانخانه ناو كراسه‌كه‌ی، خۆی به ته‌نیا و به په‌له به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی روو له نه‌خۆشخانه ده‌كات به‌و بڕوایه‌ی له مردن رزگاری بێت.
كڵانسی كه ته‌مه‌نی 67 ساڵه و باوكی پێنج منداڵه، زیاتر گوتوویه‌تی، كاتێك گه‌یشتمه نه‌خۆشخانه، هه‌ستم به ئازارێكی زۆر ده‌كرد چونكه ته‌واوی ریخۆڵهكانم له ده‌ره‌وه بوون، له‌ناو یه‌كێك له هۆڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه بوورامه‌وه و ئاگام له خۆم نه‌ما، كاتێك به‌ئاگا هاتمه‌وه، ده‌بینم نهشتهركاریم بۆ كراوه و له مردن رزگاریان كردووم.
دواتریش كڵانسی بۆ میدیاكان گوتی، ئێسته هه‌ست ده‌كه‌م دووباره له دایك بوومه‌وه، چونكه برینه‌كه‌م له ئاستێكدا بوو ئه‌سته‌م بوو رزگارم بێت، زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه له نه‌خۆشخانه یارمه‌تییان دام و له مردنێكی 100% رزگاریان كردم.